AP ١٣٩٦ گوڵان ٩ ٠٨:٤٤

ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا/ ۱۳ کوژراو و بریندار هه‌یه‌

ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا/ ۱۳ کوژراو و بریندار هه‌یه‌

درەنگانێكی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژ کراو ناوەندی شاری بەغدای پایتەختی هەژاند و بەهۆیەوە شەش که‌س كوژران و حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، تەقینەوەكە لەناوچەی كەڕادە لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق روویداوە لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ لەشەقامی ئەبو نەواس كە ناوچەیەكی قەرەباڵغ بووە.

پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاندووه‌ که‌ تەقینەوەكە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە، كە شەش كەس كوژراون و حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.

هەروەها بەهۆی تەقینەوەكەوە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل سووتاون.

News ID 9661

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha