به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یانەی سینه‌مای ئێران، نۆزده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی فیلمی ئیسماعیلییه له میسر له حاڵێکدا به‌ڕێوه ده‌چێت که زیاتر له ۲۱۰۰ فیلم له سه‌رتانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شداری ئه‌م فستیڤاڵه‌یان کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کورته فیلمی "پیاوێک له بیری ده‌چێت نه‌فه‌س بدات" له ده‌رهێنانی سامان حسه‌ین پوور و به‌رهه‌م هێنانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان به‌شداری ئه‌م کێبه‌رکێ سینه‌ماییه ده‌کات.
فستیڤاڵه‌که بڕیار وایه که ۱۹ تاکوو ۲۵‌ی ئا‌پریل له قاهیره به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م فستیڤاڵه یه‌کێکه له گرنگ ترین فستیڤاڵه‌کانی وڵاتی فیلم که هه‌ر ساڵ به سه‌دان ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری جیهانی به‌شداری تێدا ده‌که‌ن.
کورته فیلمی "پیاوێک له بیری ده‌چێت هه‌ناسه بدات" چواره‌مین کورته فیلمی سامان حسه‌ین پووره که ۱۵ خوله‌که و چیرۆکی بنه‌ماڵه‌یه‌که که له ئان و ساتی داڕمان دایه.
پێشتر کورته فیلمه‌کانی سامان حسه‌ین پوور به ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆی و جیهانیان به ده‌ست هێناوه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که ئه‌م کورته فیلمه‌ش خه‌ڵاتی باشی پێشکه‌ش بکرێت.
بۆچوونی ئێوە