به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆیتێرز، سلێمان سویلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌م وڵاته تا ئێستا۲۶ که‌سیان ده‌ستگیر کردووه که (به وته‌ی ئه‌و) په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له به‌رده‌م کۆماڵی نیشته‌جێ بوونی دادستێنه‌کانی وێران شار.
سویلۆ له‌مباره‌وه وتی: ئۆتۆمبێله‌که کاتێک ته‌قیوه‌ته‌وه که هێزێکی ئه‌منی ئه‌و شوێنه زانیویه‌تی ئۆتۆمبێلێکی گومان لێکراو ڕاگیراوه و ویستوویه‌تی ته‌قه له شۆفێره‌که‌ی بکات.
ئه‌م ته‌قینه‌وه خه‌ساری له ۱۴ بینا داوه.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته ئیداره‌ی پارێزگای شانلی ئۆرفا به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک په‌که‌که‌ی به به‌رپرسیار ڕاگه‌یاندووه.
شیاوی ئاماژه‌یه ڕۆژی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له حهوشهوحهساری بینای شوێنی نیشته‌جێ بوونی دادوه‌ر و دادستێنه‌کانی تورکیا له شاری وێران شار ڕوویدا که لانی که‌م ۱۵۵ که‌س بریندار بوون.
Your Comment