به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی وڵاتی تورکیا ڕایگه‌یاند که له ماوه‌ی ۵ مانگی رابردووی زایینی‌دا؛ هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا چه‌ندین ئۆپراسیۆنیان دژی په‌که‌که ئه‌نجام داوه و توانیویانه ۴۹ فه‌رمانده‌یان لێ ده‌ستگیر بکه‌ن.
له‌و ڕاپۆرته‌ی سۆیلۆدا هاتووه که ۶۸۹ هێزی چه‌کداری په‌که‌که له ئۆپراسیۆنه‌کانی هێزی ئه‌منی تورکیا له‌و ماوه‌یه‌دا کوژراون.
له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕه‌کانی نزیک له ده‌وڵه‌تی تورکیا نووسیان که ۷۹ شاره‌وانیش له پۆسته‌کانیان وه‌لانراون که هه‌موویان سه‌ر به په‌که‌که بوونه.
ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره ئه‌وه پاگهندهیهشی کردووه که هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ سوپادا له‌م ماوه‌یه‌دا ۶۶۱ بنکه، هومار و گیانپه‌نای پارتی کرێکارانی کوردستانیان تێکشکاندووه.
ماڵپه‌ڕی هه‌به‌ر تورک سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه‌کانی تورکیا له دژی په‌که‌که له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا ڕایگه‌یاند که له‌م ماوه‌یه‌دا ۸ هه‌زار و ۴۷۷ که‌س هاوپه‌یوه‌ند به په‌که‌که ده‌ستگیر بوونه که ۲۶۰۳ که‌سیان ڕه‌وانه‌ی زیندان بوونه.
Your Comment