به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا بۆچوونێکی ڕوون سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتداری و یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا ڕچاو بکات، ئه‌و له هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ شه‌ڕی دژ به داعش پێشوازی ده‌کات.
ئه‌سه‌د زیادی کرد: ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیمەشقدا ئه‌نجام ببێت و سه‌روه‌ری خاکی سووریا بپارێزرێت، سووریا له هاتنی سه‌ربازه ئه‌مریکاییه‌کان بۆ خاکی خۆی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش پێشوازی ده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ڕاست بێت ئێمه پێشوازیان لێ ده‌که‌ین. وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی دیکه، ئێمه‌ش داوای شکست دان و توانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش ده‌که‌ین.
به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها دژایه‌تی دروست کردنی ناوچه‌ی ئه‌منی کرد و جه‌ختی کرد: ئه‌م بابه‌ته بنه‌مایه‌کی واقعی نییه. له سووریا ئێسته‌ش ناوچه‌ی ئه‌من و پارێزراو هه‌یه و خه‌ڵکی سووریا پێویستیان به‌م جۆره ناوچه‌یه نییه. ته‌نانه‌ت به دووری مه‌زانن و له ئه‌گه‌ری دروست بوونی وه‌ها ناوچه‌یه‌ک ڕه‌نگه خه‌ڵک له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانی نوسره و داعش هێرشی زیاتر بکرێته سه‌ریان.
شایانی باسه که به هۆی هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک کۆماری نوێ ئه‌مریکا، دۆناڵد ترامپ به ئه‌گه‌ری زۆر گۆڕانکاری له سیاسته‌کانی ئه‌مریکا له جیهان و ناوچه‌که‌دا بکرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ده‌نگ و ڕای جیاواز ده‌خرێته به‌رده‌ست.
Your Comment