AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١ ١٢:٣٣

ئێران: مووشەک بۆ بەرگری لە وڵاتە و دانوستانی لەسەر ناکرێت

ئێران: مووشەک بۆ بەرگری لە وڵاتە و دانوستانی لەسەر ناکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: توانایی بەرگری ئێران کە بۆ پاشگەز بوونەوەی دوژمنان لە هێرش بۆ سەر ئێران داڕێژراوە، بابەتێک نییە کە بتوانرێت لەسەری دانوستان بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە وتی: ناوچەکەی ئێمە هەر لەگەڵ کێشەی هەمیشەیی بەرەوڕوویە و ئەویش بەردەوام بوونی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە، گۆڕانکاریەکانی غەززە نابێت ئەوەی کە لە کەرتی ڕۆژاوا خەریکە ڕوو دەدات، لەبیرمان بباتەوە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پاگەندەی ئەنجومەنی ئەورووپا سەبارەت بە تەیار کردنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینا لەلایەن ئێران، بلاڕووس و کۆریای باکووریەوە، ڕایگەیاند: ئەوە بەس پاگەندەیەکی دووپاتەیە. ئێمە هەر لە سەرەتای پێکدادانەکەی ئۆکرایناوە ڕامنگەیاند کە ئەو کێشەگەلە لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر دەکرێت و هیچ دەستێوەردانێکمان نەبووە و نیمانە و پێوەندی نزیکی ئێران و ڕووسیا بە هیچ لەونێک بە واتای دژایەتی لەگەڵ وڵاتانی دیکە نییە.

بەقایی سەبارەت بە دوایین دۆخی دارایی گەلی ئێران لە قەتەر زیادی کرد: ئەو بابەتە یەکێک لە سەدان نموونەی بێ بەڵێنی ئەمریکایە. لە ئەو ڕێککەوتنەدا بڕیار بوو دارایەکانی ئێران ئازاد بکرێت بەڵام لایەنی ئەمریکی بەڵێنەکەی خۆیی پێشێل کردووە و تا ئێستاش درێژەی هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە وتی: بەرخۆدان پرسێکی هزریە. تا کاتێک کە ستەم هەبێت بە شێوەی ئاسایی درێژەی دەبێت. بەرخۆدان لە دڵی کۆمەڵگا و لە دڵی خەڵکی ناوچەکەیە چونکوو ئێمە لەگەڵ بوونەوەرێکی داگیرپەرست لە ناوچەکە بەرەوڕووین.

ناوبراو سەبارەت بە ناوەرۆکی مێدیا ڕۆژاواییەکان سەبارەت بە گەورە کردنەوەی دیداری نتانیاهۆ لەگەڵ ترامپ لەسەر بەرنامەی مووشەکی ئێران وتی: بەرنامەی مووشەکی ئێران بۆ بەرگری نیشتمانی ئێرانە و بۆیە بە هیچ لەونێک ناتوانین سەبارەت توانایی بەرگری ئێران کە بۆ پاشگەز کردنەوەی هێرشی دوژمنان بۆ سەر ئێران داڕێژراوە، قسە بکەین. لێرەدا دووفاقەیی و دوو ڕووییەکی ئاشکرا دەبینرێت. بەرنامەی بەرگری و مووشەکی ئێران هەڕەشە دێتە ئەژمار و لە ئەو لاوە سێڵاوی چەک و تەقەمەنی بەرەو ئیسرائیل خراوەتە ڕێ.

بەقایی لە کاردانەوە بە تۆمەتەکانی ئیسرائیل بۆ ڕۆڵگێڕانی ئیسرائیل لە کوژرانی لێزانە ئەتۆمیەکەی ئیسرائیل وتی: جەنایەتکاران هەمووان لە چاوی خۆیانەوە دەبینن، چونکوو ئیسرائیل بۆ پێشینەی تیرۆری هاووڵاتیانی دیکەی وڵاتانی هەیە، هەر کات ڕووداوێک ڕوو بدات، بەدوای تاوانباردا دەگەڕێت.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هاوکاریەکان لەگەڵ ئاژانس زیادی کرد: پێوەندیەکان لەگەڵ ئاژانس درێژەی هەیە و مادامێک کە ئەندامی گرێبەستی قەدەغەی پەرەپێدانین پابەندەی بەڵێنەکانمان دەبین.


ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ئێمە لە سەروبەندی شەشەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاز قاسمین و ئەگەر بوێریەکانی ئەوان نەبوایە، داعش ئاستی تیرۆری لە ناوچەکە پەرەپێدەدا. ئەوەش کە داعش دووبارە خەریکە هەرهەڵدەداتەوە ئەبێ بەوەدا بڕوانین کە لە ئەو دوو ساڵەدا چ ڕووی داوە. هێرشەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە و کوشتوبڕ و هێرشەکان بۆ سەر سووریا بەستێنی بۆ گەشەی تیرۆریزم خۆش کردووە.

News ID 57973

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha