بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەشعان جەبووری، لە پۆستەدا بە ئاماژە بە ڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو (یەکشەممە 30ی سەرماوەز)ی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی عێراق لە ماڵی سابت عەباسی سەرۆکی هاوپەیمانی حەسمولوەتەنی، بەبێ ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی بەربژێری سەرۆک پەرلەمانی عێراق بێ ئەنجام ما.
بە گوێرەی جەبووری، محمەد حەلبووسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم، بەبێ بەهادان بە ڕێککەوتنی دیاریکرانی دوو بەربژێر بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، پێداگربوو لە هەڵبژاردرانی خۆی وەک تاقە بەربژێری ئەو پۆستە، هەر بۆیە بڕیاری یەکلایی بۆ دیاریکرانی بەربژێری پۆستی سەرۆک پەرلەمانی خرایە ڕۆژی سێشەممە و پێدەچێت کە حەلبيووسی ناچار بێت جێگرەوەیەک لەجیاتی خۆی دابنێت، چونکە دەزانێت لە ڕکابەریی لەگەڵ موسەنا سامەرایی دەبەزێت.
Your Comment