AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١ ١٥:٥٥

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا: نازانین هێرش بۆ سەر ئێران سەرکەوتوو بوو یان نا

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا: نازانین هێرش بۆ سەر ئێران سەرکەوتوو بوو یان نا

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، دادەوری کردن سەبارەت بە سەرکەوتنی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران زوو وەسف کرد و وتی: مومکینە تاران، ئەو دامەزراوەگەلە باشتر لە پێشتر دەبووژێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزۆنی سی ئێن ئێن، شیکاری پێشووی خۆیی لەسەر هەڵە بوونی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێرانی دووپات کردەوە.

ناوبراو سەبارەت بە سەرکەوتوو بوونی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران گومانی کرد و وتی: هەرچەندە هیوادارم کە هێرشەکە سەرکەوتوو بووبێت بەڵام پێم وایە کە هێشتا بۆ دادوەری کردن لە ئەو بارەوە زووە.

ئەو بەرپرسە پێشووەی ئەمریکا بە ئاماژە بە واژۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە سەردەمی ئۆباما، وتی: ئەو ڕێککەوتنە، بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی سنووردا کردەوە و دەستەبەری کرد کە ئێران بۆ خولێکی دوور و درێژ، توانایی بەرهەمهێنانی مادەی بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نەبێت.


بلینکێن هەڵبژاردنی نێوان ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران یان هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی هەڵبژاردنی نێوان خراپ و خراپتر وەسف کرد و وتی: پرسیاری سەرەکی ئەوە بوو کە باشترین ڕێگاچارە چییە؟ کێشەیەک کە ئێمە لەگەڵ بوردمان هەمانبوو ئەوە بوو کە ئەگەرچی ئەو هەوڵە دەیتوانی یەک یان دوو ساڵ دوای بخات بەڵام ئەگەر ئێران بڕیاری دەدا بەرنامەکەی لە قووڵایی زەوی و لە شوێنگرلێک کە توانانی دەستپێڕاگەییشتیان نیە، ببووژێنێتەوە، ئەو کاتە چەند ساڵی دواتر ئەبوا لەگەڵ کێشەیەکی تەنانەت خراپتر بەرەوڕوو بووباینەوە.

ئەو دیپلۆماتە ئەمریکیە وتی: من هیوادارم کە ئێرانیەکان بگەنە ئەو ئەنجامە کە نابێت بەرنامەی ئەتۆمی شوێنگیری بکەن، بەڵام نیگەرانم کە لە ڕاستیدا کە ئاوەها نەکەن و لە کۆتاییدا بەرنامەکە بە شێوەیەکی مەترسیدارتر ببووژێننەوە.



News ID 57975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha