به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆیتێرز؛ پاریس ڕایگه‌یاندووه که هۆکاری سه‌ره‌کی تیرۆر کردنی سێ ژنه چالاکوانی سیاسی کوردی تورکیا که ئه‌ندامی باڵای لقی ئه‌ورووپای په‌که‌که‌ش بوون، کوژراوه، هه‌ر بۆیه ئه‌و دۆسیه به‌لای وڵاتی فه‌ڕه‌نساوه داخراوه.
سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که بڕیار بووه دوێنی دووشه‌مه ۴‌ی ڕێبه‌ندان دادگایی بکوژی ئه‌و سێ ژنه به‌ڕێوه‌بچێت که ساڵی ۲۰۱۳ له پاریس تیرۆر کران.
شیاوی ئاماژه‌یه عومه‌ر گونه‌ی هاووڵاتی به ڕه‌گه‌ز تورکی دانیشتووی فه‌ڕه‌نسا که ساکینه جانسز و دوو هاوڕێی له پارسی کوشت، دیسامبری رابردوو له زیندان به هۆی بوونی گرێ له مێشکیدا مرد.
ئه‌گه‌رچی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاندبوو که ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیا (میت) تێوه‌گلاوه له‌و تیرۆره‌دا به‌ڵام ده‌رنه‌که‌وت چ لایه‌نێک ده‌ستی تێدایه.
Your Comment