بە ڕاپۆرتی ئائژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا دوانیوەرۆی دووشەممە لە پێوەندیێکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە گرینگترین بابەتەکانی دوولایەنە و ناوچەیی وتووێژ و گفتوگۆیان کرد.
ڕۆحانی لە ئەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا، بە جەخت کردن لە سەربەردەوامیی پاڵپشتیەکانی دەوڵەتی ئێران و ڕوسیا لە خەڵکی سووریا لە ئەم قۆناغە سەختەدا، وتی: ئەمە زۆر گرینگە کە خەڵکی سووریا هەست بکەن لە شەڕ دژی تیرۆریستدا تەنیا نین.
ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئەم پێوەندیە تەلەفۆنیەدا، کردنە دەرەوەی تیرۆریستەکان لە شاری حەڵەب و سەروەری دوڵەتی سووریا بە سەر ئەم شارەی سەرکەوتنانە وەسف کرد و جەختی کردە سەر بەردەوامیی هابیری و هاوکاری تاران – مۆسکۆ لەم بوارەدا.
سەرۆک کۆماری دوو وڵاتەکەش پاڵپشتی و ناردنی یارمەتیە مرۆڤ دۆستانەکان بۆ خەڵکی سووریایان بە پێویست و زەروور هێنایە ئەژمار و وتیان: ئەرکی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لەوانە ئێران و ڕووسیا لە ئەم قۆناغەدا، پاڵپشتی لە خەڵکی سووریا و بەردەوامیی یارمەتیەکان بۆ ئەوانە لە ئەم دۆخەی ئێستادا.
Your Comment