بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، هەڵبژاردەی نەتەوەیی بەلەمەوانی پیاوانی وڵات لە ڕێژەی تەمەنی لاوان و گەورەساڵان لە ڕۆژی چوارشەممە یەکی بەفرانباردا و لە یەکەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری، دەچنە نێو ئاوەوە.
یەکەمین قۆناغی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕووینگی پیاوانی وڵات بە بەشداری ٩ بەلەمەوان تا ڕۆژی هەینی ١٧ ی بەفرانبار لە دەریاچەی زرێباری مەریوان بەڕێوە دەچێت.
کەژوان سەلیمی و شێرزاد قادری لە کوردستانەوە، ڕەزا قارەمانی لە ئازەربایجانی ڕۆژاواوە، موحەممەد حسێن حەقی، خەشایار عەباس ئابادی و ئەمیر ئاقازادە لە تارانەوە، بەهمەن نەسیری لە زەنجانەوە، ئەمیر موحەمەد پوور لە گیلانەوە و موحەمەد حەمزەیی لە مازەندەرانەوە بۆ ئەم قۆناغە لە ئوردووەکە داوەت کراون.
سوهەیل فەزڵ وەزیری سەرۆکی لیژنەی بەلەمەوانی پارێزگای کوردستان وەکوو سەرپەرشت، قاسم بەختیاریان بەرپرسی بەڕێوەبەری، تاهر کەبووتەری ڕاهێنەر و ئەتابەک پیشیار وەکوو یاریدەری ڕاهێنەر ئەندامەنی کادری تەکنیکی گرووپەکە پێک دێنن.
Your Comment