به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، كەمال قلیچدارئۆغڵۆ سەرۆكی "جەهەپە" لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەندامانی پارتەكەی لەبارەی دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی شارەوانی شاری ئامەد، رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی توركیا گرت.
لەبارەی دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی شارەوانی ئامەد له لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که، وتی: ئەگەر هاوسەرۆكانی شارەوانی ئامەد پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە، بۆچی پێشتر هەنگاوی پێویست نەنراوە، بۆیە دەبێت توركیا ئەو پرسە بە رێزگرتن لە یاسا چارەسەر بكات.
ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه که ده‌بێ له ڕه‌وتێکی دیمۆکراتیکی ژیان دا بەپێی بنەما یاساییەكان مامەڵە بكرێت، نەك لەسەر بنەمای رق‌و تۆڵەكردنەوە.
شیاوی ئاماژه‌ی که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌پێش گۆڵتان کشاناک و فرات ئۆنلی شاره‌وانانی ئامه‌د بۆ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ستگیر کران.
Your Comment