AP ١٤٠٥ گەلاوێژ ١٠ ٠٨:٤٦

ئێران هۆشداریی توندی بە لەندەن دا؛ هاوکاری ئەمریکا مەکەن بۆ شەڕ

ئێران هۆشداریی توندی بە لەندەن دا؛ هاوکاری ئەمریکا مەکەن بۆ شەڕ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕێبازی بریتانیا له بەرامبەر ئێرانی به ناڕەوا ناو برد وهۆشداریی دا بە لەندەن له هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ دەستدرێژی کاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێد میلیبەند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەرەسەندنەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تاوتوێ کرد.

لای خۆیەوە عێراقچی هۆشداریی توندی بە دەوڵەتی لەندەن دا و ڕایگەیاند هاوکاری لەگەڵ دەستدرێژیکار بۆ سەر ئێران پاشهاتی خراپی بۆ ئینگلیس هەیە و باشترە خۆی ببوێرێت لەو کارە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران وەک فاکتەری سەرەکی دۆخی ئێستای ناوچەکە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازپاکییەوە هاتە ناو پرۆسەی دیپلۆماسی و لە ١٨ی خاکەلێوە لێکتێگەیشتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ کۆتایی پێهێنا، بەڵام ئەمریکا دیسانەوە بە پێشێلکردنی بەڵێنەکەی ڕێگری لە جێبەجێکردنی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها هەر هاوکارییەکی لەگەڵ دەستدرێژکاران، لەوانەش بە بیانووی گرێبەستە بەرگرییەکانی پێشوو، بە قبووڵنەکراو زانی و ئاماژەی بەوەدا: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەی پێناسەکردنی دەستدرێژی، ڕێگەدان بە دەستدرێژکاران بۆ بەکارهێنانی خاک و ئاسانکارییەکانی وڵاتێک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتێکی دیکە بە شێوەیەکی نایاسایی، کردەوەیەکی دەستدرێژیکردنە و ڕێگە بە وڵاتی هێرشکراو دەدات پەنا بۆ بەرگریی شەرعی ببات.

لەندەن: ئێمە بەشێک نین لە شەڕ لەگەڵ ئێران

وەزیری دەرەوەی ئینگلیس ڕایگه یاند: ئێمه به شێک نین له شەڕی ئێران و بڕوامان به دیپلۆماسی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەیە .

ناوبراو جەختی لە درێژەدان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئێران بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.

News ID 60104

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha