بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاکسیۆس ڕاپۆرتی دا کە بەشێک لە کاربەدەستانی ئەمریکا لە ئامادەیی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژی بۆ سەر ئەو وڵاتە تووشی سەرسووڕمان بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: دوای هێرشە لەناکاوەکەی سەر بنکەی ئەمەریکا لە ئوردن، ئێرانییەکان هێرشی زیاتریان لە دژی سوپای ئەو وڵاتە لە ناوچەکە ئەنجامداوە.
شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا بە بانگەشەی ئەوەی متمانەی بە ئێران نەماوە، دانی بەوەدانا کە سەرەڕای هێرشە سەختەکان، ئێرانییەکان هێشتا توانایان هەیە و سەرسەختن و خۆیان ڕادەست ناکەن.
Your Comment