بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامێکی گرنگی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ڕێوڕەسمی پرسە و ناشتنی “شەهیدی ئێران” بڵاو کرایەوە.
ڕێبەری شۆڕش لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە: تۆڵەسەندنەوە خواستی میللەتەکەمانە و دەبێت بەبێ شکست ئەنجام بدرێت، بەم زووانە، خەڵکی ئازادخوازی جیهان بەشێک لەو ئەرکە ئیلاهییە بەجێدەهێنن.
ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەی خۆیان بۆ ئامادەبوونی دەیان ملیۆن خەڵکی ئێرانی و عێراقی لە مەراسیمی پرسەی "ئاغەی شەهیدی ئێران" دەربڕی.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیاندا سەبارەت بە ئیمامی شەهیدی میللەت جەختیان لەوە کردەوە: "بەڵێن دەدەین تۆڵەی خوێنی پاکی ئێوە و هەموو شەهیدانی ئەم دوو شەڕە لە بکوژە تاوانبار و بێشەرەفەکان بکەینەوە، ئەم تۆڵەسەندنەوەیە ئیرادەی میللەتەکەمانە و دەبێت بێ شکست ئەنجام بدرێت، ئەم تاوانبارانە کە ناوەکانیان لە سەر تا پێ نووسراوە، ئاواتیمەرگێکی ئارام لەناو جێگای خۆیان دەبەنە گوڕ.
دەبێ بزانن کە ئەمە پەیوەست نییە بە بوونی من و بە بوونی بەرپرسانی ترەوە. ئێمە لەوێ بین یان نا، ئەمە بەدی دێت و بەم زووانە، هەر مرۆڤێکی ئازادی خواز لە سەرانسەری جیهان بەشێک لەم ئەرکە ئیلاهییە بەجێدەهێنێت.
لە بەشێکی تردا هاتووە: ئێستا بە سەرکردە شەهیدەکەمان دەڵێم: ئەی کوژراوی ستەملێکراو! ئەی ستەملێکراوی سەربەرز! ئەی بەندەی ڕاستگۆی خودا! ئێستا کە بە چاوی فرمێسکاوی و دڵی شکاو ماڵئاوایی لە جەستەتان دەکەین، پەیمانێکتان لەگەڵدا دەبەستین کە قوتابخانەکەتان بەرز ڕابگرین و بەو ڕێگا ڕاستە بڕۆین لەم ڕێگایەدا نەترسن و وەک ئێوەش دڵمان بە مژدە و بەڵێنەکانی خودا ببەستین .
هەروەها ڕێبەری باڵای ئێران سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستی بەشدار بووانی ڕێوەسمی بەڕێ کرانی تەرمی ڕێبەری شەهید کرد و وتیان: لە دڵەوە دەمەوێت ئامادەبوونی سەرسوڕهێنەر و دوژمن شکێن و مێژوویی دەیان ملیۆن کەس لە شار و گوندەکانی ئێران و عێراق بە تایبەت تاران و قوم و نەجەف و کەربەلا و مەشهەد بەرز بنرخێنم.
Your Comment