بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی سوریا"لە نزیک ئەو هۆتێلەی ئیمانوێل ماکرۆن لە دیمەشق تێیدا دەمێنێتەوە، دەنگی دو ته‌قینه‌وه‌ی بەرز بیستراوه".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژەیان بەوەشکردوە، "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا گەیشتوه‌ته کۆشکی گەل بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا (كۆشكی ئه‌لیزێ) بڵاویكردۆته‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن گوێی له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كانیش نه‌بوه و له‌ئێستادا له‌كۆشكی گه‌ل له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌كۆبونه‌وه‌دایه.
بەڵام لە ڤیدیۆکاندا دیارە کە ئەو تەقینەوە چەند کەسێک دەکوژێت کە نزیکن لێی.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا بۆ سەردانێکی بێ وێنە گه‌یشته دیمەشق، کە یەکەم سەردانی سەرۆکی دەوڵەتێکی گەورەی ڕۆژئاوایه بۆ سوریا لەدوای دەستبەکاربونی سەرۆک ئەحمەد شه‌رع لە کۆتاییەکانی ساڵی 2014.
Your Comment