AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ٤ ١٥:٣٥

سەردار قائانی هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد؛ هەموو لوبنان بەجێبێڵن

سەردار قائانی هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد؛ هەموو لوبنان بەجێبێڵن

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هۆشداریی بە زایۆنیستەکان دا: دەبێ هەموو لوبنان بەجێبهێڵن، چونکە ئەم خاکە مەیدانی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە، نەک گۆڕەپانی یاری داگیرکەران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا، زایۆنیستەکانی ئاگادار کردەوە: زایۆنیستەکان دەبێ بزانن ئەوانەی کە لەگەڵ ئێوەی یەزیدی وەستاون و شەڕیان کردووە، بە ڕۆحی عاشورا و باوەڕی حوسێن، هەمان باوەڕی هەتاهەتایی لە دڵیاندا هەیە: هەموو ڕۆژێ عاشورا و هەموو خاکێ کەربەلایە.

سەردار قائانی ڕایگەیاند: ئێوەی زایۆنیستەکان دەبێ هەموو لوبنان بەجێبهێڵن، چونکە ئەم خاکە مەیدانی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە، نەک گۆڕەپانی یاری داگیرکەران.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر زایۆنیستەکان ئەمڕۆ بە ئارەزووی خۆیان پاشەکشە نەکەن، سبەی بە زەلیلی و شکست ناچار دەبن هەڵبێن.

وتی: ساڵی ٢٠٠٠ و ئیرادەی مێژوویی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بینت جبەیل لەبیر مەکەن؛ ئەو بەڵێنە هێشتا زیندووە و گومانی تێدا نییە کە هەمان دیمەن دووبارە دەبێتەوە.

News ID 59805

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha