AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢ ٠٩:٥٥

ئێران هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی ئیماراتی ڕەتکردەوە

ئێران هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەی ئەتۆمی ئیماراتی ڕەتکردەوە

ئێران لە نامەیەکی فەرمیدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و فو کانگ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی کردبوو، بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی نوێنەری ئەمریکای دایەوە لە کۆبوونەوەی ١٠١٥٣ی ئەنجومەنی ئاسایش (١٩ی ئایاری ٢٠٢٦).

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە نامەیەکی فەرمیدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و فو کانگ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش کردبوو، بە توندی وەڵامی لێدوانەکانی نوێنەری ئەمریکای لە کۆبوونەوەی ١٠١٥٣ی ئەنجومەنی ئاسایش (١٩ی ئایاری ٢٠٢٦) سەبارەت بە “دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” دایەوە.

لەم نامەیەدا کە داوا کراوە وەک بەڵگەنامەیەکی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاوبکرێتەوە، ئێران بە توندی تۆمەتی بێ بنەما و بێ بەڵگەی نوێنەری ئەمریکای ڕەتکردەوە کە ئێران بەرپرسیار بووە لە هێرشی گوماناوی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی بەراکا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.

News ID 59554

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha