بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزی ئێران لە پاکستان، بە بەرز نرخاندنی کردەوەی مرۆیی و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئازادکردن و گەڕانەوەی ٢٠ دەریاوانی ئێرانی کە لە سەنگاپوورە گیریان خواردبوو بۆ ئێرانی ڕاگەیاند.
ڕەزا ئەمیری موقەدەم، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاکستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسی: لە دڵەوە کردەوەی مرۆڤدۆستانە و خێرخوازانەی حکوومەتی بەڕێزی پاکستان بۆ بەدواداچوونی ئازادکردنی ٢٠ دەریاوانی ئێرانی کە بە هۆی دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکەیان لە ئاوەکانی سەنگاپوور لە دۆخێکی نەگونجاودا بوون، بەرز دەنرخێنم.
Your Comment