AP ١٤٠٥ گوڵان ٣٠ ٠٧:١٤

جێگری ترامپ زانیاری نهێنی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات

جێگری ترامپ زانیاری نهێنی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات

جێگری سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران بەرەوپێشەوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.

لەهەمان کاتیشدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری دەستپێکردنەوەی کردەوەی سەربازی لەدژی ئێران لەئارادایە.

لە درێژەی قسەکانیدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتی: ترامپ داوای لێکردووین بە نیەتێکی باش دانوستان بکەین و ئێمەش ڕێک ئەوەمان کردووە، ئێستاش لە پێگەیەکی زۆر بەهێزداین.

سەبارەت بە یۆرانیۆمی ئێران، هەروەها وتی: پلانی ئێمە گواستنەوەی یۆرانیۆمی ئێرانی بۆ ڕووسیا نییە.

ڤانس لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە تەنیا نامانەوێت ئێران پابەند بێت بە دەستنەکەوتنی چەکی ئەتۆمی، بەڵکوو دەمانەوێت ئێرانییەکان لە داهاتوودا توانای ئەتۆمی خۆیان بەدەست نەهێننەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە شەڕ دژی ئێران لە پێناو خۆشگوزەرانی گەلی ئەمریکا دەکرێت.

News ID 59533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha