AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٤ ١٩:٢٩

سووکایەتی بە پاپای ڤاتیکان هەرا لە ئێران دەنێتەوە

سووکایەتی بە پاپای ڤاتیکان هەرا لە ئێران دەنێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بە پاپا و مەسیح نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی ئەو سووکایەتییەی بەرپرسانی ئەمریکا بە پاپا، ڕێبەری مەسیحییە کاتۆلیکییەکان، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "لە سەردەمێکدا کە قیژەی بۆمب و جەنجاڵی ئاغاکانی جەنگ و دەستدرێژکاران قورسایی لەسەر ویژدانی جیهان دادەنێت، قسەکانی پاپا لیۆی چواردەهەم ڕەنگدانەوەی بانگەوازی ئینسانی-ئیلاهیانەی ئینجیلە "خۆشبەختن ئاشتیخوازان."

ئاماژەی بەوەشکرد: سووکایەتیکردن بە پاپا لیۆی چواردەهەم تەنها ڕەفتارێک نییە کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی ئایینی مەسیحی بێت، بەڵکوو هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر بانگەوازی ئاشتی و دادپەروەری و مرۆڤایەتی.

News ID 59229

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha