AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢١ ٠٩:٤٦

سپا: لە یەکەم چرکەی ئاگربڕەوە هێرشمان بۆ سەر هیچ وڵاتێک نەکردووە

سپا: لە یەکەم چرکەی ئاگربڕەوە هێرشمان بۆ سەر هیچ وڵاتێک نەکردووە

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٥٧دا جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی کاتژمێرەکانی ئاگربەست تا ئێستا هیچ مووشەکێکیان بۆ هیچ وڵاتێک هەڵنەداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سپای پاسداران ڕەتیکردەوە کە لە ڕۆژانی ئاگربڕدا هێرشیان کردبێتە سەر هیچ وڵاتێک.

ڕاشگەیێندراوە کە ئەگەر ئەم ڕاپۆرتانەی کە لە لایەن میدیاکانەوە بڵاو دەکرێنەوە ڕاست بن، بێ گومان کاری دوژمنی زایۆنیستی یان ئەمریکایە.

جەختیش کراوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر هەر ئامانجێک بپێکن، بوێرانە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایدەگەیەنن و هەر کارێک کە لە لێدوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نەبێت هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

News ID 59185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha