AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٤ ١١:٥٧

لە ماوەی چەند ڕۆژدا؛

زیاتر لە 8 میلیۆن ئێرانی ئامادەیان بۆ فیدا کردنی گیان لە پێناو وڵات ڕاگەیاند

زیاتر لە 8 میلیۆن ئێرانی ئامادەیان بۆ فیدا کردنی گیان لە پێناو وڵات ڕاگەیاند

دوابەدوای هەڕەشەکانی ئەم دواییە لەدژی یەکپارچەیی خاکی ئێران، هەڵمەتی " جان فدا" وەک هاوارێکی نەتەوەیی پێکهات. تا ئێستا زیاتر لە 8.3 ملیۆن کەس بەشداریان لەم هەڵمەتەدا کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەتا ئێستا ٨ میلیۆن و ٣٠٦ هەزار و ٢٦٨ کەس ئامادەیی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە ئێران ڕاگەیاندووە بە بەشداریکردن لە کەمپەینی قوربانیدان لە پێناو ژیان یان گیان فیدا.

لەو ڕۆژانەی کە دوژمنانی ئێران جارێکی دیکە زمانی هەڕەشە و دەستدرێژییان لە دژی یەکپارچەیی خاکی ئێران کردۆتەوە، شەپۆلێکی ، هاوپشتی و ئامادەیی لە نێو خەڵکدا دروست بووە. هەڵمەتی جەماوەریی "جان فیدا" وەک دەرکەوتەی ئەم بەئاگاهاتنەوەیە نەتەوەییە دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی نیشان بدات کە نەتەوەی ئێران وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ وەستان و بەرگریکردن لە ولات.

هەڵمەتی "جان فیدا" جارێکی دیکە پەیامێکی ڕوون دەنێرێت کە ئێران خاکی کەسانێکە کە نەک هەر تەسلیمی زیادەڕەوی و لووتبەرزی نابن، بەڵکوو ئامادەن بە ئیرادەیەکی پتەو بەرگری لە خاکەکەیان بکەن.

News ID 59082

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha