AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢ ١٧:٠٦

قاڵیباف: هێزگەی کارەبای ئێران بکرێتە ئامانج ژێرخانی نەوت و وزەی ناوچەکە خاپوور دەکەین

قاڵیباف: هێزگەی کارەبای ئێران بکرێتە ئامانج ژێرخانی نەوت و وزەی ناوچەکە خاپوور دەکەین

سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران نووسی: دەستبەجێ دوای ئەوەی هێزگەکانی کارەبا لە ئێران بکرێنە ئامانج، ژێرخانەکانی وزە و نەوت لە سەرانسەری ناوچەکە دەبێتە ئامانجی ڕەوا و خاپووریان دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد قاڵیباف لە کاردانەوە بە وتەکانی ترامپ کە مۆڵەتی 48 کاتژمیری دابووە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز ئەگینا ژێرخانەکانی کارەبا دەکاتە ئامانج، نووسی: لە سەرانسەری ناوچەکە ژێرخانەکانی نەوت و وزە دەکەینە ئامانج و نرخی نەوت بۆ ماوەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە.

News ID 58964

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha