AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٠ ٠٧:٣٦

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و پێشەوای موسڵمانانی جیهان شەهید کرا

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران و پێشەوای موسڵمانانی جیهان شەهید کرا

ئایەتوڵڵا خامنەیی گەورەی کەسایەتی گەورەی جیهانی ئیسلامی و ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر نووسینگەکەی لە تاران، شەهید کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 9ی ڕەشەمە لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکای تاوانبار و ڕژیمی زایۆنیستی، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی شەهید بوو.

دەولەتی ئێران 40 ڕۆژ تازیەباری گشتی و 7 ڕۆژ داخرانی دامودەزگاکانی بە بۆنەی ماتەمینی شەهادەتی ڕێبەری باڵای ئێران، راگەیاند.

تازیەباری خەڵکی ئێران و جیهانی ئیسلام

دوای پشت ڕاستبوونەوەی هەواڵی شەهادەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، خەڵک بەرەو گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شارەکان بەڕێکەوتوون یا ڕۆیشتوونەتە ناو مزگەوتەکان و بە خوێندنی قورئان و شین و گریان تازیەدەگرن.

هەروەها ڕێبەران و سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی خەم و پەژارەی خۆیان ڕاگەیاند.

لایەنگران و پەیڕەوانی ئایەتوڵلا خامنەیی لە جیهان دژی ئیسڕائیل و ئەمریکا هەستانەوە

News ID 58724

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha