AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٣ ١٣:١٨

کشانەوە یان ڕێکخستنەوە؛ سناریۆی نوێی ناتۆ لە عێراق

کشانەوە یان ڕێکخستنەوە؛ سناریۆی نوێی ناتۆ لە عێراق

ئامادەبوونی ناتۆ لە عێراق، ڕۆماڵێکی نێودەوڵەتیی بۆ چالاکیگەلی هەواڵگرانە و سەربازی ڕەخساندووە کە لە پلەی یەکەمدا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی گوشارخستنە سەر ناتۆ بۆ کۆتایی‌هێنان بە ڕاسپاردەی لە عێراق لە مانگەکانی داهاتووە. ئەمریکا ئەو گوشارەی بە بیانووی بەشێک لە "کەمکردنەوەی بەڵێنە بیانییەکان و تەرکیز لەسەر بەرگریی ئەورووپا" سەپاندووە.

بەڵام ئەم گێڕانەوەیە پێدەچی دوو بێت لە ڕاستیی مەیدانی؛ بە تایبەت بەئاوڕدانەوە لە تەشەنەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئێران و لە ناوچەیەکدا کە هێشتاش یەکێکە لە گرینگترین ڤوارەکانی دزەی ئەمریکا لە جیهاندا.ڕاسپاردرەی ناتۆ لە عێراق کە لە ساڵی 2018دا دەستی پێکرد و وەک "ڕاسپاردەی ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بۆ پاڵپشتی لە دامەزراوە ئەمنییەکان و پێشگری لە گەڕانەوەی داعش" پێناسە کراوە، بەردەوام لە لایەن بەشێک لە خەڵکی عێراق بە گومانەوە سەیر کراوە و زۆربەی عێراقییەکان لە ساڵی 2003ـه‌وە تا ئیستا، مانەوەی هەر جۆرە هێزێکی بیانیی چەکدار لە خاکی وڵاتەکەیان بە داگیرکاریی ئاشکرا دەزانن.

هیزی بیانی نە لە سەر داوای خەڵکی چوونەتە عێراق و نە خشتەی کاتبەندییەکی ڕوونیان بۆ کشانەوە لە خاكی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە؛ بەڵکوو لە هەموو ئەم ساڵانەداهەوڵیان داوە، ئامادەبوونیان بە بیانووی جۆراوجۆر، وەک زەروورەتێک بچەسپێنن و هەروەها پێگەیان لە بوارە ئەمنی و هەواڵگرییەکاندا وسیم بکەن و بەردەوام سەروەریی عێراق پێشێل بکەن. هەر بۆیە پاگەندەی سنووردابوونی ڕاسپاردەی ناتۆ بە پرسی "ڕاهێنان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم" لەگەڵ کاکڵەی ئامادەبوونی سەربازیی ڕۆژئاوا لە دژایەتیدایە. بنکە سەربازییە پێشکەوتووەکان، سیستەمگەلی چاودێری، فرۆکە و تۆڕی هاوئاهەنگیی ئەمنیی قووڵ، تێکرا ئاماژەن بۆ ڕۆڵێکی زۆر سەرتر لە ڕاهێنانی سەڵتی هێزە خۆجێیەکان.

بە ئەگەری زۆرەوە، ئامادەبوونی ناتۆ لە عێراق، ڕۆماڵێکی نێودەوڵەتیی بۆ چالاکیگەلی هەواڵگرانە و سەربازی ڕەخساندووە کە لە پلەی یەکەمدا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە. چونکە عێراق پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران هەیە، لەگەڵ سووریا هاوسنوورە و زاڵە بەسەر کەنداوی فارسدا؛ هەر بۆیە خاڵێکی شازە بۆ چاودێری، کۆکردنەوەی زانیاری و کاریگەری‌دانان لە سەر هاوکێشە ناوچەییەکان. ئەوەیە کە بیانوویەک بە ناوی "شەڕ دژی داعش" وەک ڕۆماڵێکی سیاسی دەچێت و ناتوانێ خەڵکی و میدیا و ناوەندە سیاسییەکانی عێراق ڕازی بکات.

بەڵام ئەگەر عێراق بەو ڕادەیە لەباری ستراتژیکەوە گرینگە، ئەی بۆ واشنتۆن دەیەوێ کۆتایی بە ڕاسپاردەی ناتۆ بێنێت؟ لێرەدایە کە دژوازییەکە دەردەکەوێت. کسانەوەی یەکجاریی ناتۆ لە هەلومەرجێکدا کە ئەگەری بەرەوڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا هەی، بەسوودی ئەمریکا نییە؛ بەڵکوو توانایی لە چاودێری و گوشارخستن لاواز دەکات.

کەواتە شیمانەیی‌ترین سناریۆ، نە کسانەوەی ڕاستەقینە، بەڵکوو ڕێکخستنەوە یان گۆڕینی بیچمی مانەوەیە.ڕەنگە واشنتۆن بەدوای ئەوەوەیە کە پۆشەنی چەندنەتەوەیی ناتۆ هەڵوەشێنێتەوە و لەگەڵ ئاراستەیەکی کەم‌ڕەنگتر، نەرم و شلک‌تر و کەمتر دۆزراوە و بەرچاوهاتوو، بیگۆڕێت؛ بۆ وێنە لە ڕێگەی هێزی تایبەتی یان فۆڕمە نافەرمییەکانی تر. بەمجۆرە دەتوانێ گوشارگەلی سیاسیی ناوخۆی عێراق دابەزێنێت، کرانە ئامانجی بنکە گەورەکانی کەم بکاتەوە و هاوکات پێگەی ستراتژیی بپارێزێت.ئەوە لە کاتێکدایە کە بنکە پاوەجێکان بە هێزگەلی چەندنەتەوەیی لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەربڵاودا بە ئاسانی دەکرێنە ئامانج. لە بەرامبەردا، ئامادەبوونی سنووردار و ڕانەگێندراو، هەلی مانۆڕی زیاتر دەڕەخسێنێت و تێچووی مرۆیی و سیاسی کەم دەکاتەوە.

هەر بۆیە ڕەنگە ئەم کشانەوەیە لە راستیدا هەنگاوێکی پێشگرانە بۆ ڕێکخستنەوە و گۆڕانی پێگە، بەر لە قۆناغی شەرئاژۆیانە بێت. واتە ڕەنگە واشنتۆن ئامادەبوونی ئاشکرای کەم بکاتەوە، بەڵام چەتوون دەست لە یەکێک لە گرینگترین بنکەکانی لە ڕۆژئاوای ئاسیا هەڵبگرێت.

News ID 58645

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha