بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێبەری باڵای ئیران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا، کۆبوونەوەی گەورەی ملیۆنان کەس لە 22ی ڕێبەندانی بە جێگای شانازی و بەهێزی دەسەڵات و کەرامەتی کۆماری ئیسلامی و هۆکاری نائومێدی بۆ دوژمنانی نەتەوەی ئێران ناو برد. سوپاسی هەموو بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە گەورەیەی کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد یەکێتی نەتەوەیی بپارێزن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم پەیامەدا بۆ نەتەوەی ئێران وتیان:ئێوە ئەمساڵ لە22ی رێبەندان کارێکی گەورەتان کرد؛ ئێرانتان سەربەرز کرد و دوژمنتان بێ ئومێد کرد.
ڕێبەری پاداشتی ئەم بزووتنەوەیە مەزنە بە کەرامەت و دەسەڵاتی گەورەتر و سەربەخۆیی ئێران ناو برد و زیادیان کرد: با هەموومان هەوڵ بدەین ئەم پەیوەندی و یەکگرتوویی نەتەوەییە بپارێزین کە زۆر بەنرخە.
ڕێبەری بالای ئێران بە نرخاندنی ئامادەبوونی گەل لە شەقامەکان و دووپات کردنەوەی یەک وشە و دروشم و نیشاندانی شوناس و کەسایەتی خۆیان بە دوژمنان، ڕایانگەیاند: سپاسی هەموو گەلی ئێران دەکەم و دروودی فراوانی خۆم دەنێرم بۆ یەک بە یەکی ئامادەبووان لەم کۆبوونەوە گەورە و میلیۆنیە لە سەرانسەری وڵات.
Your Comment