AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ١٢:٠٣

بەقایی: ڕیشەی سەرەکی ئاژاوەکان لە ناوچەکە ئیسرائیلە

بەقایی: ڕیشەی سەرەکی ئاژاوەکان لە ناوچەکە ئیسرائیلە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕیشەی سەرەکی ئاژاوەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، فەلەستین، لوبنان و سووریا و ... ئیسرائیلە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ڕیشەی سەرەکی ئاژاوەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، فەلەستین، لوبنان و سووریا و ... ئیسرائیلە. سەرەڕای ئاگربڕ لە لوبنان پێشێل کرانی ئاگربڕەکە دەبینین. لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو تا ئێستا زیاتر لە 6 هەزار حاڵەتی ئاگربڕ رووی داوە.

ناوبراو سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا کۆشکی سپی لە پێگەیەکدایە کە ئێران بە سەرکوتی خۆپیشاندەران تاوانبار بکات، وتی: وەڵامەکە ڕوونە، جیهان تووشی دووفاقەییەک بووەتەوە لە خراپترین شێوەیدا و ڕوانگەی ئەمریکا هەمبەر مافی مرۆڤ تەواو فریودەرانەیە.

ئێران بەهێزتر لە هەر کاتێکی دیکە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەداتەوە

بەقایی سەبارەت بە بە مانۆڕی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی فارس وتی: ئێمە بەرەوڕووی شەڕێکی تێکەڵاو بووین و هەین. لە درێژەی شەڕی 12 ڕۆژە هەر ڕۆژە لەگەڵ پاگەندە و هەڕەشەیەکی نوێ بەرەوڕووین. وڵاتانی ناوچەکە بە باشی دەزانن کە هەر جۆرە نائەمنیەک لە ناوچەکە دیارە و هەموو ناوچەکەش دەگرێتەوە. ئێران لە تواناییەکانی خۆی دڵنیایە و تواناتر لە هەر کاتێکی دیکە وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە قسەکانی گرۆسی لەسەر دیداری لەگەڵ عێڕاقچی وتی: ئێمە وەکوو ئەندامی ئاژانس لە پێوەندی بەردەوامداین لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانس و لە ڕێگای نوێنەرایەتی لە ڤیەناوە، بەرپرسی گشتی ئەبێ وەڵامدەر بێت کە ئایا ئێمە نەمانویست کە ئەو دیدارە ئەنجام بدرێت؟ ئێمە دەمانەویست کە قسەکانی لایەنی بەرانبەر ببیسین ئاڵبەت پرسی تەکنیکی هاوکاریەکان لەگەڵ ئاژانس لە ئەستۆی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیە و ئێمە کێشەیەکمان نەبوو.


بەقایی سەبارەت بە هەوڵی پەرلەمان بۆ تیرۆریستی وەسف کردنی سپای پاسداران زیادی کرد: هەوڵەکەی ئەوان بۆ دەست نیشان کردنی بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتێک بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و هەم لە باری سیاسیەوە لێکەوتەی زۆری دەبێت.

بڕیارنامەی دژە ئێران ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بووە هۆی درز لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی

هەروەها سەبارەت بە بڕیارنامەی دژە ئێرانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ وتی: ئەو بڕیارنامە خۆی بووە هۆی درز لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و تۆمەتەکانی ئەمریکا لە ئێران زیادی کرد: ئێمە بە پێچەوانەی ئەمریکا ڕێز بۆ بڕیارەکەی گەلی ئێران دادەنێین.

News ID 58439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha