بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵات، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئێرانی پێشێل کرانی ئاشكرای مافی نێودەوڵەتی و چاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان وەسف کرد و داوای ئیدانە کردنی ئاشكرا و یەکلایی ئەو لێدوانە هاندەرانەی کرد.
ناوبراو لە ئەو نامەیەدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ وتی: هەڕەشە بۆ بەکارهێنانی زۆرەملێ لە ئێران، پێشێل کرانی ئاشكرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانە کە هەر جۆرە هەڕەشە یان پشت بەستن بە زۆر لە دژی یەکپارچەیی خاک و سەروەری نەتەوەیی وڵاتەکان قەدەغە دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران جەختی کرد کە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی نیشاندەری دڵپیسی ئاشكرای ئەمریکا لە درێژەی بەردەوام بوونی رەوتێکی نایاسایی و هیرشبەرانەیە کە لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئەمریکا دەبێت.
عێراقچی هەروەها سەبارەت بە بێدەنگ بوون هەمبەر ئەو هەڕەشەگەلە هۆشداریی دا و ڕایگەیاند کە ئەو بێدەنگیە دەبێتە هۆی بوێری زیاتری ئەوان بۆ هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی چەند وڵات ڕوونی کردەوە: کۆماری ئیسلانی ئێران لە وەڵامی یەکلایی و پەشیمانکەرەوە بە هەر جۆرە هێرشێک دوودڵ نابێت.
News ID 58093
Your Comment