AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٤ ٠٩:٤٩

پاڵپشتی ئەمریکا لە دەوڵەتی عێراق بۆ سڕکردنی کورد و لاواز کردنی هەرێمی کوردستان

پاڵپشتی ئەمریکا لە دەوڵەتی عێراق بۆ سڕکردنی کورد و لاواز کردنی هەرێمی کوردستان

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند کە بە بیانووی کۆنتڕۆڵی چەک دەیانەوێت بەرەی مەقاومە و کورد سڕ بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند، كه‌ حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، ئامانجی دەستەبەرکردنی "عێراقێکی ئاسایش و ئاوەدان" و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی سەروەری دەوڵەتە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو پلانە دانانی سەرجەم چەکەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی عێراق دەگرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەكه‌ناڵی العربیه‌، ئەلحەداسی راگه‌یاند، "واشنتن پاڵپشتی لە دیدگای عەلی زەیدی دەکات، ئەمریکا هانی بڵاوەپێکردنی هێزی ئەمنی لە دامەزراوە جیاجیاکانی ناوچەی جورف سەخر دەدات".

ئەو هەڵوێستانەی ئەمریکا لەکاتێکدایە کە سەرچاوەکانی لە ئەمریکاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق لە جورف سەخر هەنگاوێکە بەرەو درێژکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و سنوردارکردنی کاریگەریی کوتلە چەکدارەکان و بەرەنگاربونەوەی قاچاغچێتی نەوت.

لە حاڵێکدا ئەم هەنگاوە لای کورد بە لاواز کردنی هەرێمی کوردستان و سڕ کردنی فیدڕالیسم و دەستداگرتن بە سەر سەروەت و سامان وهەمووجومگەکانی حکوومەتی هەرێم دادەنرێت.

News ID 60878

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha