بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاڵیباف ڕایگەیاند: ئێمه ئامادەین به شێوەیەکی چارەنووسساز وڵام بدەینەوه و له ئەگەری هەڵەی دوژمن جوگرافیای شەڕەکە بگۆڕین.
سەرۆکی پەرلەمان وتیشی: لە بەرامبەر قسە بێمانا و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، پێویستە ئەوە ڕوون بکەمەوە کە هەڵوێستی ئێمە ڕوون و نەگۆڕە.
جەختیشی کرد: هەڕەشە و سووکایەتیکردن بە خەڵکی سەربەرز و شەرەفمەندی ئێران و جەختکردنەوە لەسەر فشارە ئابوورییەکان، زیاتر لە هەموو شتێک نیشانەی بێدەسەڵاتی ئەمریکییەکانە لە بەرامبەر نەتەوەی خۆشەویست و خۆڕاگر و سەربەخۆماندا.
ڕاشیگەیاند: قسەی ئێمە هەمان ئەو قسەیە کە پێشتر وتمان: پێش ئەوەی ئێران ٧ مەرجەکەی جێبەجێ بکات، هیچ کردار و دانوستانێک نابێت، و ئامادەین بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی جووڵەکانی دوژمن بدەینەوە و جوگرافیای شەڕەکە بگۆڕین لە ئەگەری هەڵەی دوژمن.
Your Comment