AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٣ ٠٩:٠٨

پیلانی ئەمریکا و 15 وڵاتی جیهان بۆ دەستبەسەردا گرتنی سووریا

پیلانی ئەمریکا و 15 وڵاتی جیهان بۆ دەستبەسەردا گرتنی سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە ئەمریکا بە بیانووی مەشقپێکردنی هێزەکانی لەگەڵ هێزەکانی ١٥ وڵاتی دیکە بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا مەشقی سەربازی بۆ هێزەکانی سووریا وەک یەکەمین ئەرکی مەشق و ڕاهێنان لەو وڵاتە لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد و حوکمڕانی ڕژێمی جۆلانی تاوتوێ دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئامانجی ئەمریکا ڕاهێنانە بە هێزەکانی سووریا لە بواری پاککردنەوەی مین.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەگەر ئەم پێشنیازە جێبەجێ بکرێت، ڕەنگە سووریا لە ساڵی داهاتوودا شایەتی گەڕانەوەی ژمارەیەکی کەمی هێزەکانی ئەمریکا بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنها ساڵێک بەسەر کۆتایی هاتنی ئەرکی ١٠ ساڵەی ئەمریکا لە سووریا بە بیانووی شەڕی داعش تێپەڕیوە.

هەروەها ڕاگەیێندراوه که پێشنیارەکه هێزەکانی 15 وڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکاش له خۆ دەگرێت، له نێویاندا بەڕیتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، سعوودیه و ئیمارات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک سەرچاوە جەختیان لەوە کردەوە کە بەشێک لە بەرپرسانی ڕژێمی جۆلانی لە وەزارەتی بەرگری سووریا دوودڵن لە پێدانی مۆڵەت بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دامودەزگاکانی ئەم وەزارەتەدا ئامادەبن.

News ID 60872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha