AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٢ ١٩:٥٠

پەکەکە مەرجی خۆی بۆ چەک داماڵینی بەتەواوەتیی ڕاگەیاند

پەکەکە مەرجی خۆی بۆ چەک داماڵینی بەتەواوەتیی ڕاگەیاند

وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان جەختی کرد: پەکەکە چەکەکانی بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە هەلومەرجی ئێستادا دەهێڵێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پارتی کرێکارانی کوردستان، جەختی لەسەر بەردەوامی پابەندبوونی پەکەکە لە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا و پابەندبوون بە ئاگربەستی هەمیشەیی کردەوە.

هەروەها ڕایگەیاند کە پەکەکە چەکەکانی بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە هەلومەرجی ئێستادا دەهێڵێتەوە. چەکداماڵینی تەواوەتی بە مەرجی گۆڕانکاری لە سیاسەتی حکومەتی تورکیا بەرامبەر کورد و داننان بە مافە سیاسی و کولتووری و ناسنامەییەکانیان، و ئازادی فیزیکی عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکرێت.

زاگرۆس هیوا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مانیش ڕای، شرۆڤەکاری جیۆپۆلەتیکی، کە لە گۆڤاری "ئوراسیا ڕیڤیو"دا بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، پابەندبوونی پەکەکە بە چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد پرسێکی نوێ نییە و ئەو پارتە لە ساڵی 1988ەوە بەدوای چارەسەری سیاسیدا دەگەڕێت، کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجالان داوای لە حکومەتی تورکیا کرد بچێتە دانوستان لەگەڵ بزووتنەوەکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هیوا زاگرۆس، لەو کاتەوە پەکەکە بە شێوەیەکی تاکلایەنە نۆ جار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و هەنگاوی دیکەی ناوە بۆ نیشاندانی پابەندبوونی خۆی بە پڕۆسەی ئاشتی؛ لەوانە کشانەوەی یەکە سەربازییەکان لە ناوەندە شارییەکانی تورکیا و سووتاندنی ڕەمزیی چەک.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕادەستکردنی چەک بە حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، پەکەکە هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ داماڵینی چەک لەم دۆخەی ئێستادا چونکە ئەنقەرە تا ئێستا هیچ هەموارکردنەوەی یاسایی و دەستووری نەکردووە بۆ داننان بە مافەکانی کورد.

بەوتەی هیوا، تەنانەت لە پەرلەمانی تورکیاشدا بە ئاشکرا ناوی کورد وەک پرسێکی سیاسی وروژێنراو نییە و لەبری ئەوەی حکوومەتی تورکیا چارەسەرێک بۆ پرسی کورد پێشکەش بکات، بە چەمکەکانی وەک کۆتایی هاتنی تیرۆر، هەڵوەشاندنەوە و تەسلیمبوون، پرۆسەی ئێستای پێناسە دەکات.

هیوا جەختی لەوە کردەوە کە پارتی داوای لێبوردنی تاکەکەسی ناکات، چونکە لە ڕوانگەی بزووتنەوەکە ئەندامەکانی هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە کە داوای لێبوردنیان بۆ بکەن.

به وتەی ناوبراو، داخوازی سەرەکی پارتی به دەستهێنانی مافه کۆمەڵەکانه بۆ کورد و دابینکردنی ئەگەری چالاکی سیاسی و دیموکراسی به بێ به کارهێنانی چەک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بزووتنەوەکە چاوەڕێی ئەوە ناکات هێزەکانی لێبوردن لە حکومەت وەربگرن یان پەشیمانی خۆیان بۆ ڕابردوویان دەرببڕن لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ تورکیا؛ بەڵکوو دەیەوێت مافە ڕەواکانی گەلی کورد بناسرێت. لە کۆتاییدا وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، سەبارەت بە کاتی پڕۆسەی ئاشتی، بزووتنەوەکە خشتەی کاتی دیاریکراوی بۆ دانەناوە و پێی وایە تا زووتر ئەو کێشانەی ماون چارەسەر بکرێن باشترە. ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی پارتە کوردییەکان و چوار وڵاتی ناوچەیی و زلهێزی نێودەوڵەتی لە پێشهاتەکانی کوردستان، داوای لە حکومەتی تورکیا کرد کارەکانی خێراتر بکات بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی.

هیوا زاگرۆس هەروەها ڕایگەیاند کە پەکەکە ئاگربەستی هەمیشەیی دەبینێت و ئەو حزبە چەک بەکارناهێنێت تا هێرشی نەکرێتە سەری؛ جەختیشی لەوە کردەوە کە هێشتنەوەی چەک لەم دۆخەی ئێستادا تەنها بۆ مەبەستی بەرگریکردن لە خۆ ئەنجام دەدرێت.

News ID 60871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha