AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٤ ٠٦:٤١

هێرش کرایە سەر ڕێکخراوەی سی ئای ئەی ئەمریکا

هێرش کرایە سەر ڕێکخراوەی سی ئای ئەی ئەمریکا

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA) کرایە ئامانجی هێرشێکی ئەلیکترۆنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، هاکەرەکان دزەیان کردووەتە ناو سیستەمی دەزگای هەواڵگری ناوەندی (CIA) و دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ئەمریکاوە.

سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند کە هاکەرەکان توانیویانە دزە بکەنە ناو سیستەمێکی ناپۆلێنکراوی ناو ڕێکخراوی تیرۆریستی سی ئای ئەی.
هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییەی پشتڕاستکردەوە و بڵاویکردەوە کە جگە لە سی ئای ئەی، هێرشەکە زانیاریی دەزگاکانی تری حکومەتی ئەمریکای وەک ئێف بی ئای و پنتاگۆنیشی کردۆتە ئامانج.
هێشتا ڕوون نییە کێ لە پشت ئەم هێرشە ئەلیکترۆنییانە بۆ سەر سی ئای ئەی و ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکایە.
ئەم ڕووداوە دوایین ڕووداوی زنجیرەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی و قەیرانی ئەمنییە کە حکومەت و دەزگا هەواڵگرییەکانی واشنتۆنی گرتۆتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر دانی بەو لاوازییانەدا ناوە؛ ئەمەش ئاماژەیە بۆ شکستی بانگەشەی ئەمنی ئەمریکا لە پاراستنی ژێرخانی زانیارییەکانی.

News ID 60877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha