بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی لوبنانی ئەخبار، چڕ بوونەوەی ئاڵۆزی فیرقەیی لە دەڤەری دیمەشق و ناوچەی زەینەبیە دوای لێدوانە هاندەرانەکانی پێش نوێژی هەینی ئەهلی سوننە لە ناوچە سوننە نشینی شارۆچکەی حوجەیرە، بووە هۆی جموجوڵی ڕاشکاوانە لە دژی شیعەکان لە ناوچەی زەینەبیە. لە هەمان پێوەندیدا دوێنێ خۆپیشاندانێک لە دیمەشق بەڕێوە چوو کە داوای دەرکردنی شیعەکانیان کردبوو.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا کە ئەو پێش نوێژە ڕۆڵی سەرەکی لە هاندانی هەستی فیرقەیی و هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی کە بەرەنگار بوونەوەی پەسەرەسەندنی شیعە، وەسف کراوە، هەبووە و ئەوە بووەتە هۆی نیگەرانی لە بواری پەرەسەندنی ئاڵۆزی و گەڕانەوەی لەشکەرکێشی ئایینی بۆ ناوچە باشووریەکانی دیمەشق.
دوابەدوای لێدوانی توندی پێش نوێژێکی ئەهلی سوننە لە دەڤەری دیمەشق، جموجوڵە فیرقەییەکان لە دژی شیعەکان لە ناوچەی زەینەبیە جارێکی دیکە دەستی پێکردووە.
News ID 57509
Your Comment