AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٧:٥٧

قۆناغی دووهەمی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە؛ چ ڕوو دەدات؟

قۆناغی دووهەمی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکە؛ چ ڕوو دەدات؟

هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی تورکیا و دەسپێکی قۆناغی دووهەمی ئاشتی، کەشی سیاسی ئەو وڵاتە چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەوتی ئاشتی کە زیاتر لە یەک ساڵە لە تورکیا لە نێوان پەکەکە و دەسەڵات لە ئارادایە، چووەتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە. بە ڕاگەیاندنی چوونە دەرەوەی هێزەکانی پەکەکە لە سنوورەکانی تورکیا، ڕێبەرایەتی پەکەکە کە ئێستا هەڵوەشاوەتەوە، دەسپێکی قۆناغی دووهەمیان ڕاگەیاندووە. هاوکاتیش، کاری کۆمیسیۆنی " یەکگرتوویی نەتەوەیی، برایەتی و دیمۆکراسی" کە لە گەلاوێژ لە چوارچیوەی داهێنانی ئاشتی لە پەرلەمانی تورکیا پێک هات، یش ڕوو لە کۆتاییە.

لە کۆبوونەوەی 30 ئۆکتۆبەر وەزیرانی داد و دەرەوە لە بەردەم ئەو کۆمیسیۆنە ئامادە بوون. بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، هاکان فیدان، شێوەیەکی ئارامتری لەچاو لێدوانە پێشووەکانی گرتووەتە پێش بەڵام هەر لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خپی سەبارەت بە هێزەکانی هەسەدە بۆ ئاسایشی تورکیا جەختی کردووە.

بەڵام یەڵماز تونچ وەزیری دادیش وتوویە کە ئامادەیە هەوڵی پێویست بۆ پاڵپشتی لە ڕەوتی ئاشتی ئەنجام بدات.

ڕەوتی ئاشتی کە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە پێکدادانی 40 ساڵە لە نێوان تورکیا و هێزە کوردیەکان دەستی پێکردووە، لەسەر سێ بنەما دانراوە:

دانوستان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، کە لە ساڵی 1999 ەوە لە دوورگەی ئیمراڵی بەسەر دەبات و ئەو گفتوگۆگەلە لەلایەن حکومەتەوە لە ڕێگای سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی، ئیبراهیم کالین شوێنگیری دەکرێت. هەنگاوە کردەییەکانی بزووتنەوەی کوردی تورکیا دوای راگەیاندنی فێڤریەی 2025 ی ئۆجالان لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ، ئەو گرووپە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربڕ، لە مانگی مەی ڕایگەیاند کە کۆتایی دەهێنێت بە شەڕی چەکدارانە و پێکهاتەی ڕێخکراوەی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە. پاشان لە پووشپەڕ، گرووپێک بە ڕێبەرایەتی بەسە هۆزات، هاوسەرۆکی کەجەکە، بە سووتاندنی سیمبولیکی چەکەکانیان یەکەم هەنگاوی کردەیی خۆیانیان ئەنجام دا و هەفتەی ڕابردووش چوونە دەرەوەی تەواوی هێزە چەکدارەکانی خۆیان لە خاکی تورکیایان ڕاگەیاند.

ئەگەرچی حکومەتی تورکیا لە دەسپێکی ڕەوتی ئاشتییەوە تا ئێستا هیچ بەڵێنێکی تایبەتی بۆ هەوڵی کردەیی نەداوە، بەڵام لایەنی کوردی لە قۆناغە جیاجیاکاندا چاوەڕوانیەکانی خۆی هێناوەتە ئاراوە. لە هەمان پێوەندیدا ئەندامانی کەەجەکە و یەکینەکانی ژنانی ئازاد لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا لە 26ی ئۆکتۆبەر، هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکان لە تورکیا ، داوای پێکهێنانی یاسای گواستنەوەیی تایبەتی دیاری کردنی دۆخی ئەندامانی پەکەکەی کرد.


News ID 57507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha