ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: هەفتەیەک کە تێپەڕی بۆ ئێران پڕ بوو لە ڕووداوی سیاسی، ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی؛ ڕووداوگەلێک کە هەر یەکە لە دەرەوە یان لە گۆشەیەک لەم وڵاتدا ڕوویان دا، بەڵام لە پەنای یەک وێنەیەکی ڕوون لە ئێران لە ئاستی ناوخۆیی و پەیوەندییە دەرەوەییەکان ئاراستە دەکەن. ئەم ڕاپۆرتە حەوتەییە بە ئامانجی کۆبەندیی گرینگترین ڕووداوەکان، هەوڵ دەدا ئەو ڕەوتانەی کاریگەرییان بووە لە سەر سیاسەتدانەری، ئابووری، فەرهەنگ و پێگەی ناوچەیی ئێران، بە شیوەی پۆختە، وردبینانە و تێگەیشتنی بەسەر بکاتەوە.
سەفەری قالیباف بۆ پاکستان؛ تەرکیز لەسەر پەیوەندیی ستراتژییەکانی ئێران و پاکستان

محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سەفەری بۆ پاکستان، جەختی لە گرینگیی زۆری تاران بە هاوبەشیی ناوچەیی و نیگەرانییە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەڵوێستی هاوئاهەنگ لە بەرەنگابوونەوەی ئیسرائیل کرد.
لە میانەی ئەو سەفەرە چەند ڕۆژە پەرلەمانییە بۆ ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان، قالیباف لەگەڵ سەرۆک کۆماری کاتی و سەرۆک پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا دیداری کرد و جەختی لە قووڵایی پەیوەنددیی نێوان دوو وڵات، ئالنگارییە ناوچەییە هاوبەشەکان و یەکەمایەتیی لایەنەکان لە پەرەدان بە هاوکاریی سیاسی و ئابووری کرد.
چالاکبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بازرگانی ئێران و کوەیت پاش 12 ساڵ


ئێران و کوەیت پاش وەستانێکی 12 ساڵە، کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکارییە بازرگانییەکانی خۆیان چالاک کردەوە کە ئەمە نیشاندەری خێرایی دووبارە لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە دوو لایەنەکانە. بەرپرسانی باڵای دوو وڵات لە کوەیت کۆبوونەوەیەکیان بەڕیوە برد تا بەڵگەی هاوکاری لە بوارەکانی ئاسایشی خوراک، پەرەدانی بازرگانی و هاوکارییە پیشەسازییەکان یەکلا بکەنەوە.
سابر کازمی، ئەستێرەی والیباڵی ئێران کۆچی دوایی کرد

کۆمەڵگای والیباڵی ئێران بە مەرگی لەناکاوی سابیر کازمی، یاریزانی یانەی نیشتمانیی تووشی کەسەری و ڕاچڵەکان هات. کازمی چوارشەممەی ڕابردوو بە هۆی زیانگەیشتنێکی زۆر بە مێشکی لە تەمەنی 26 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دانوستانی سێ قۆڵیی ئێران، ڕوسیا و چین لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی

تاران، مسکۆ و پێکەن خولێکی نوێی راوێژکارانەی سێ قۆڵیان لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران دەست پێکرد تا بەر لە کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕیوەبەریی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی، هەڵوێستی خۆیان هاوئاهەنگ بکەن.
جەختی پزشکیان لە داهێنان و دەفرایەتیی هەناردە لە پیشانگای نانۆی ئێران

مسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانەی سەردانی لە شازدەهەمین پیشانگای نێودەولەتیی نانۆتەکنۆلۆژیای تاران، جەختی کلە بەرزکردنەوەی سوودهێنەری، کوالیتی و دەفرایەتی هەناردەی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی ئێران کرد و خوازیاری بەهرەوەرگرتن لە داهێنانی نوێ بۆ خزمەتگەیندن بە ناوچە بێبەشەکان بوو.
ڕێبەری ئێران: ناکۆکیی ئێران و ئەمریکا بنەڕەتییە، نەک تاکتیکی

ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لە دیاری لەگەڵ قوتابیان لە تاران، وتیان کە ناکۆکیی نێوان ئێران و ئەمریکا پەلی لە دژوازیی بنەمایی و بەنڕەتیدا هەیە و بەمجۆرە ئایدیای کاتیبوون یان تاکتیکیبوونی ئەو ناکۆکییانەی ڕەت کردەوە.
ئێران و بلاڕووس هاوکاریی هێزی ئاسمانی و پەدافەندییان تاوتوێ دەکەن

وەفدێک لکە هێزی ئاسمانیی ئێران بۆ دانوستان لە ئاستی باڵا سەردانی مینسێکی پایتەختی بلاڕووسی کرد تا هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بواری توانستی هێزی ئاسمانی و پەدافەندیی ئاسمانی قووڵتر بکەنەوە.
تیمی قوتابیانی ڕۆباتیکی ئێران قارەمانی ئاسیا هاتەوە

خوێندکارانی ئەندازیاریی ئێران لە کێبەرکێی ئاسیای ڕۆباتیکدا پلەی قارەمانی مسۆگەر کرد. تیمی ژێر 17 ساڵی ئێران لە تایلەند، میدالیایەکی زێڕ و دوو میدالیای بۆرۆنزی لە لیگی Line-Follower و چوار میدالیای زێو و بۆۆنزێکی لە لیگی داهێناندا مسۆگەر کرد و لە پلەی یەکەمی ئاسیادا وەستا.
درێژکرانەوەی گرێبەستی هەناردەی گازی ئێران بۆ تورکیا پاش 2026

کۆمپانیای نەتەوەیی گازی ئێران ڕایگەیاند کە گرێبەستی درێژخایەنی هەناردەی گاز بۆ تورکیا درێژ دەکەێتەوە و دانوستانەکان بۆ دیاری کردنی دەفرایەتی و میکانیزمە نوێیەکان بەردەوامە.
ئێران، ڕووسیا و چین کۆتایی چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکیان ڕاگەیاند

باڵوێزانی ئێران، ڕووسیا و چین لە نامەیەکی هاوبەش بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایانگەیاند کە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕاسپاردەی ڕاپۆرتدانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە بەرواری 18ی ئاکتەوبری 2025دا کۆتایی پێهاتووە.
ئێران ڕۆژی 30ی نوامبێری بە ڕۆژی "دوورگە سیانییەکان" کرد

ئێران ڕۆژی 30ی نوامبێری وەک ڕۆژی نیشتمانی دوورگە سیانییەکان لە کەنداوی فارس –تەنبی گەورە، تەنبی چکوولە و ئەبوومووسا- ڕاگەیاند.
Your Comment