AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١١ ١٩:٢٩

موقتەدا سەدر هەمیسان هەرای نایەوە

موقتەدا سەدر هەمیسان هەرای نایەوە

سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق بۆ جارێکی تر جەختی لە هەڵوێستی بایکۆتگەرانەی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: دڵنیام کە بڕیاری بایکۆت‌کردن، بڕیارێکی دژوار و قورسە بۆ زۆربەی خەڵک؛ بەلام نیشتمان گرانبایی‌تر لەوەیە کە بە گەندەڵکاران و دارەدەستەکانیان بفرۆشترێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕەوتی سەدر هێشتاش یەکێک لە بەرچاوترین حزبە بەشدارنەبووەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانە؛ چونکە پێشتریش بە ڕاگەیاندنی بەشداری‌نەکردن و داوای خۆبواردنی لایەنگران بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی 2025، بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی دابوو.

News ID 57421

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha