AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٣٠ ٠٨:٠٥

شڵەژان لە سووریا؛ هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر ڕۆژاوای ئەدلیب

شڵەژان لە سووریا؛ هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر ڕۆژاوای ئەدلیب

لە سێبەری چڕ بوونەوەی نائارامییەکان لە سووریا مێدیاکانی ئەو وڵاتە لە ڕوودانی هێرشی چەکدارانە لە ڕۆژاوای ئەدلەب هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەمسیرە، مێدیاکانی سووریا لە ڕوودانی هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر پاسێک لە ناوچەی کفرمارس هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەدلیب هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو هێرشەدا ، تیرۆریستەکان لانیکەم ژنێک و پیاوێکیان کوشتووە و چوار کەسی تریشیان بریندار کردووە.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریاش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە پێکدادان لە پارێزگای حومس زیادی کردووە، بە شێوەیەک کە عەلەوییەکان لە ئەو پارێزگا لەلایەن کەسانی نەناسەوە هێرشیان دەکرێتە سەر.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە. لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم هەشی کەس لە ئەو پارێزگا لەوانە دوو ژن بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەست داوە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەی زایینیشدا ژمارەیەک مەسێحی سووریا لەلایەن کەسانی نەناسەوە لە ڕۆژاوای حومس هێرشیان کراوەتە سەر.


News ID 57291

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha