ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی یەحیا سێنوار سەرۆکی شەهیدی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حیماس و داڕێژەری ئۆپەراسیۆنی مێژوویی گەردەلوولی ئەقسا، ئاوڕدانەوە لە ڕۆڵی تەوەریی ئەو بە پێناسەکردنەوەی هاوکێشە ژێئۆپۆلیتیکیی ناوچە، زەروورەتێکی حاشاهەڵنەگرە. ئەوە لە کاتێکدا کە تەنانەت شەهیدکرانی ئەو کەسایەتییە لە شەڕێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی زایۆنی لە شاری ڕەفەح، نە تەنیا ئەوی کردە هێمای خۆڕاگری، بەڵکوو وێناکەری ستراتژییەکی لە گۆڕانکارییەکی قووڵ لە بەرەی بەرخۆدان بوو.
سێنوار بە ئەندازیاری ڕووخاندنی ڕژیمی زایۆنی ناسرابوو؛ ڕووخاندنێک لەوپەڕی سنوورە سەربازییەکان کە بوارگەلی دیپلۆماتیک، ئابووری، کۆمەڵایەتی و میدیاییشی لەخۆ گرتبوو. ئێستاش وەک بەسەرکردنەوەیەک بۆ ئەو کەسایەتییە، دەڕوانینە میراتی هزری و کردەکی ئەو بۆ بەرەی بەرخۆدان:
بنەما ستراتژییەکان؛ لە بەدیلگیران تا سەرکردەی گۆڕانساز
یەحیا سێنوار لە دەیەی 1980 سەری لە زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی دەرهێنا و لەو "چاڵاوانەی مەرگ"دا بە فێربوونی زمانی عیبری و توێژینەوەی قووڵی بووە سەرکردەی مەعنەویی ئەسیرانی فەلەستینی. لێرەدابوو کە تۆڕی ئەمنیی حیماسی لە زیندان بووژاندنەوە و ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا لە دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران بە تایبەت لە دۆسیەی گیلعاد شالیت(2011) و ئازادکرانی هەر لەو ساڵەدا بە گۆڕینەوەی 1027 ئەسیری فەلەستینی لەبری سەربازێکی زایۆنی، خاڵێکی وەرچەرخان بوو بۆ برزکردنەوەی سێنوار لە زیندانێکی سیاسییەوە بۆ ستراتژیستێکی تەواو بۆ بەرەی بەرخۆدان. سێنوار لەو ساڵەوە بەدوا بە پەیوەندیی نزیکی لەگەڵ لقی سەربازیی حیماس(کەتیبەی عێزەدین قەسام)، تەرکیزی خستە سەر تۆکمەی ژێرخانی هەواڵگرانە و ئۆپەراسیۆنی و کارێکی کرد کە تەنانەت سەرچاوە ئەمنییەکانی ڕژیمی زایۆنیش دانیان بە تواناکانیدا هێنابوو.
گەردەلوولی ئەقسا، داڕشتنی شکستی سەربازی و هەواڵگریی ئیسرائیل
ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە 7ی ئاکتەوبر، شاکاری سێنوار، دەسکەوتی چەندین ساڵ پلانداڕشتنی وردبینانە بوو. سێنوار پێشتر هوشداری دابوو کە حیماس هەموو جدیهان لە دژی ئیسرائیل دەکات. ئەم ئۆپەراسیۆنە بە بەهرەوەرگرتن لە ئامراز و جیهازاتێکی سەرەتایی وەک نارنجەک، درۆنی سادە و دزەکردنی زەوینی، گومبەزی ئاسنین کە هێمای تەکنۆلۆژیای سەرتری ئیسرائیلە، بە گاڵتە گرت. ئاوەها کە سەرۆکی پێشووی ئەرکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی دانی بەودا هێنا کە "حیماس بە هەڵفڕیواندنی دۆخی ئارامی بەرەی باشوور، ئەرتەشی ئیسرائیلی ڕاچڵەکاند" و میدیاکانی زایۆنی نووسیان کە "توندترین، دڵتەزێنترین و سووکایەتیترین شکستی مێژوویی بە ئیسرائیل" دا.
بەمجۆرە گەردەلوولی ئەقسا، ئەفسانەی ئەرتەشی نەبەزی تێکشکاند و پاش دوو ساڵ شەڕ، دەسکەوتی ئیسرائیل لە هێرشی بۆ سەر حیماس، زیاتر لە 1152 کوژراوی سەربازی و 80 هەزار بریندار بووە. کەواتە ئە شکستە بۆ ئیسرائیل لەو سۆنگەوە قەرەبوونەکەرەوانەیە کە شکستێکی پێکهاتەیی بوو: تەکنۆلۆژیای گرانبایی و ملیاردی لە بەرامبەر تاکتیکە نابەرانبەر و چریکییەکاندا، بەچۆکدا هاتن و سێنوار نیشانی دا کە چەکی سادەش دەتوانێ بناغەکانی دوژمن بلەرزێنێت.
ڕەهەندە دیپلۆماتیک و ئابوورییەکان؛ ڕووخانی ڕیوایەتی جیهانی
دەسکەوتە دیپلۆماتیکەکانی سێنوار بەرچاون: لە مەی 2024دا کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە 143 دەنگەوە، ئەندامێتی یەکجاریی فەلەستینیان پشتڕاست کردەوە و 159 وڵات و لوان نۆروێژ، ئیرلەند، سپانیا، سلۆنی، بەریتانیا، فەڕەنسا، کەنادا، ئۆسترالیا و پۆرتەقاڵ جەختیان لە سەربەخۆیی فەلەستین کرد. دەسکەوتێک کە لە ئەنجامی جموجۆڵی جەماوەری جیهانی خەمڵا. 45 هەزار خعۆیساندەر لە 800 شاری ئەورووپی، 90 هەزار خۆپیشاندەر لە ئاسیا و ئەمریکای لاتین و ڕاپڕسینی پیو لە مارچی 2025 کە نیشانی دەدا لە سەدا 60ی خەڵکی ڕوانگەی نەرێنیان بۆ ئیسرائیل هەیە.
لە بواری فەرهەنگیشدا، 1300 فیلمسازی دنیا و لەوان دەرهێنەران و ئەکتەرانی هالیڤوودی بە واژۆکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕیکخراوەکانی ئیسرائیلیان گەمارۆ دا و لەباری ئابوورییشەوە، سایەدی دابەزین و ڕکوودی بەرچاوی ڕژیمی زایۆنی لە دوو ساڵی ڕابردووین. بۆ نموونە قەرزی گشتیی ئەو ڕژیمە تا ساڵی 2025 لە لەسەدا 70ی بەرهەمی ناڕەسەنی ناوخۆیی تێپەڕی و ئابوویزانانی تلاڤیڤ پێشبینیی کەمایەسیی بوودجەی لەسەدا 16یی تا 2030 دەکەن. کشانەوەی زیاتر لە 1700 سەرمایەدانەر لە بازاڕە ناوخۆییەکان و کەمبوونەوەی چالاکییە ئابوورییە، ئەنجامی ڕاستەوخۆی گوشارەکانی پاش گردەلوولی ئەقسایە.
میراتی سێنوار: هێمای یەکگرتوویی و پاوەجیی بەرخۆدان
میراتی سێنوار بەرزتر لە میراتێکی تاکەکەسی و لە گوتاری بەرخۆدانی جیهانیدا خویا بوو. ئەو بەرخۆدانی فەلەستینی کردە گوتارێکی گشتگیر و جیهانی بۆ ئیسلام. شوبهاندنی غەزە بە کەربەلای عاشوورا لە لێدوانەکانیدا، نیشاندەری قووڵایی مەعنەوی و ستراتژیکی پەیامی ئەوە. شەهیدبوونی قارەمانانەی سێنوار کە لە شەڕێکی چەند کاتژمێری لەگەڵ دەیان زایۆنی، سەرەڕای برینداربوونی، خۆڕاگرانە تێهەڵچووبوو، دەنگۆکان لەبارەی خۆشاردنەوەی لە تۆنێلەکان و بەقەڵغانکردنی خەڵکیی بەدرۆ خستەوە و بەمجۆرە یەحیا سێنوار، وەک حاج قاسم سولەیمانی و سەید حەسەن نەسروڵڵا بووە کەسایەتییەکی جیهانی؛ پاڵەوانێک کە ئازادیی وێنا کرد و داڕێژەری شکستی ئەخلاقی ڕژیمی زایۆنی بوو.
Your Comment