بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەڵ یووسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا(ENKS)، پاش دیداری وەفدێکی ئەو ئەنجومەنە لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، لە لێدوانێک بۆ کوردستان 24، ڕەخنەی لە قۆرغەی دەسەڵات لە دیمەشق و پشتگوێخرانی مافی کوردەکان پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد، گرت و وتی: ئێمە پێداگرین لە دەرێژەی خەباتی ئاشتیخوازانە بۆ فیدراڵیزم و هاوبەشیی هەموو گەلانی سووریا لە ئیدارەی وڵاتدا.
یووسف لە درێژەدا وتی: حکوومەتی نوێی سووریا تا ئەوڕۆکە ئاوڕێکی جیدی لە پرسی کورد نەداوەتەوە و ئەوان هێشتا سووریا بە کۆمارێکی عەرەبی دەزانن و لە سروودی نەتەوەیی و دەستووریشدا پێکهاتەی فرەچەشنی سووریایان پشتگوی خستووە. لە کاتێکدا لە سووریا وێڕای عەرەبەکان، گەلانیتری وەک کورد، سوریانی، ئاشووری، تورکمانی لێیە.
وتەبێژی یەنەکەسە، دەوڵەتی کاتی سووریای بە گەڕەنتیدانی فۆڕماڵ بەبێ پێشکەوتی ڕاستەقینە تۆمەتبار کرد و جەختیشی کرد: سەرۆکی کاتی سووریا بەردەوام بەڵێنی گەڕەنتی دەدا، بەڵام پاش دە مانگ هێشتا هیچ هەنگاوێکی گرینگی هەڵنەگرتووە. هەر بۆیە ئێمە بەردەوامین لە درێژەی خەباتی دیموکراتی و ئاشتیخوازانەمان.
ناوبراو وتیشی: داهاتووی سووریا دەبێ بەپێی فیدراڵیزم و فرەچەشنی بێت و پێویستە پەیوەندییە دیموکراتیکەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان و تەنانەت لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ پرسی کورد بدۆزرێتەوە.
Your Comment