AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٢ ١٦:٤٠

ئێران: سێ هێرشی گەورەمان پووچەڵ کردۆتەوە

ئێران: سێ هێرشی گەورەمان پووچەڵ کردۆتەوە

سەرۆکی ناوەندی ئینترنێتی ئێران ڕایگەیاند کە لەم دواییانەدا سێ هێرشی بەرفراوانیان پووچەڵ کردۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئینترنێتی ئێران وتی: لەم دواییانەدا سێ هێرشی گەورە بۆ سەر ژێرخانی وڵات ئەنجامدرا و خۆشبەختانە بە وریایی دەزگا پەیوەندیدارەکان کۆنتڕۆڵکران و بەرپەرچدرانەوە.

ئاغا میری ڕایگەیاند کە هەر وەک دنیای ڕاستەقینە لە جیهانی ئەلەکترۆنی و ئینترنێتیشدا هێرش دەکرێتە سەر ئێران و لەم دواییانەدا سێ هێرشی گەورە بۆ سەر ژێرخانی وڵات ئەنجام دراون و خۆشبەختانە بە وریایی دەزگا پەیوەندیدارەکان کۆنتڕۆڵ کران و پووچەڵ بوونەوە.

News ID 57202

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha