AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٩ ١٠:٣٧

ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن

ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن

دوابەدوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە ئەم دواییە و شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکان ڕایانگەیاند کە بە هاوئاهەنگی بێ وێنە، ئامادەی وەڵامی یەکلایی بە هەر جۆرە هەڕەشەیەکین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: لە حاڵێكدا کە ئاڵۆزییە ناوچەییەکان دوای شەڕی 12 ڕۆژە لە نێوان ئێران و ئیسرائیل هەر درێژەی هەیە، لێدوانەکانی ئەم دواییەی سەردار سەید مەجید مووسەوی، فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران وەکوو پەیامێکی ستراتیژی و بەرگریانە، سەرەنەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەو لێدوانە نە تەنیا لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک جەخت دەکات، بەڵکوو نیشاندەری خێرایی زۆر، کارایی سیستەمی بەرگری و دەفرایەتی بەرزی چاکردنەوەی خەسارەکانی جەنگ لە پێکهاتەی بەرگری ئێرانە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەی وەڵامی ڕووخێنەر بە هەر جۆرە سەربزێویەکی دوژمن

ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن
دیداری نێوان سەردار مووسەوی و حوجەتولئیسلام ئەحمەدڕەزا پوورخاقان، سەرۆکی ڕێکخراوی دادوەری هێزە چەکدارەکان، هەلێکی سەرەکی بۆ لێکدانەوەی کردەوەی هێزەکانی هەوافەزای سپای پاسداران لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی خۆش کرد. فەرماندەی هێزی هەوافەزا لە ئەو کۆبوونەوە، ڕاپۆرتێکی گشتی لە کردەوەی ئەو هێزانە لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژە پێشکەش کرد و بە جەخت لەسەر چا کردنەوەی خێرای خەەسارەکان، ڕایگەیاند: بە چاکردنەوەی خەسارەکان، ئامادەیی تەواومان بۆ بەرەنگار بوونەوەی یەکلایی و خێرا لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشە و سەربزێویەکی دوژمن هەیە. ئەو ڕستانە کە ڕاستەوخۆ وەکوو وەڵامێکی پێشگیرانە بە هەر جۆرە هەوڵێکی دوژمنانەی داهاتوویە، لە دۆخێکدا وتراوە کە ئێران دوای ئاگربڕی کاتی، لەسەر تۆکمە کردنەوەی هەمەلایەنەی توانی بەرگری خۆی کاری کردووە. ئەو کار کردنە بریتیە لە بەرز کردنەوەی توانی سیستەمی مووشەکی، درۆنی و بەرگری و هەروەها تێکەڵ کردنی تەکنۆلۆژیای نوێ وەکوو ژیری دەستکرد لە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان.

ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن

لە چا کردنەوەی خەسارەکان تا بەرگری چالاک: لایەنەکانی تەکنیکی و سیاسی

قسەکانی سەردار مووسەوی لەسەر بنەمای سێ پرسی سەرەکیە: پێشگیری لە هەڕەشە، وەڵامی خێرا بە دەستدرێژیەکان و بەرز کردنەوەی بەردەوامی ئاستی تواناییەکان. چا کردنەوەی خێرای خەسارەکان کە بریتیە لە بنکە مووشەکیەکان، سیستەمی بەرگری پێشکەوتوو وەکوو باوەڕ 373 و جیهازاتی ئەلکترۆنی، نیشاندەری قوووڵایی و ئاستی نەرمی نواندنی پیشە بەرگریەکانی ئێرانە. ئەو ڕەدوتە کە کەمتر لە دوو مانگ دوای ئاگربڕ تەواو بوو، نەک هەر وابەستەیی بە هاوردەی دەرەکی کەم کردەوە، بەڵکوو لەسەر خۆجەیی کردنەوەی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو وەکوو مووشەکی بالستیکی ورد و درۆنی خۆکوژ جەخت دەکات.

لە ڕوانگەی سیاسیەوە، ئەو پەیامە راستەوخۆ ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بەتایبەتی ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکەی خستووەتە بەردەنگەوە. دیار بوو کە سیستەمی بەرگری ئێران سەرەڕای هێرشی پلان بۆ داڕێژراو و سەرکەوتوو لە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل، هەندێک لاوازی هەبوو، بەڵام لێدوانەکانی فەرماندەی هێزی هەوافەزا، لە ڕاستیدا وەڵامێک بە ئەو کێشەگەلەیە و جەخت دەکات کە ئێران نەک هەر خەسارەکانی قەرەبوو کردووەتەوە، بەڵکوو لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ سیناریۆی پێچراوتر، وەکوو شەڕی پێکهاتەیی یان هێرشی سایبری، بەرز کردووەتەوە. ئەو ئامادەییە بریتی لە بەڕێوەبردنی مانۆڕی هاوبەشی ئەرتەش و سپا و هەروەها تۆکمە کردنەوەی سیستەمی ئیتلاعاتی بۆ چاوەدێری جموجوڵەکانی دوژمنە.

قسەی فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان سەبارەت بە ئامادەیی تەواو بۆ وەڵامدانەوە بە دوژمن

لە درێژەدا بە مەبەستی جەخت لەسەر یەکگرتوویی و ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئاماژە دەدەینە سەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سپا، ئەمیر سەلەشکەر حاتەمی فەرماندەی گشتی ئەرتەش و ئەمیر عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان.
ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن
ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی بە ئاماژە بە گەشەی تەکنۆلۆژیای نوێی بەرگری و بەرز کردنەوەی ئاستی توانی بەرگری وتی: ڕۆژبەڕۆژ سەرجەم گەڵاڵەکانی بەرگری و هێرشبەری لە بەرەنگار بوونەوەی دوژمن ڕاهێنان و بەڕۆژ دەکەینەوە و خەڵکی ئێران دڵنیا دەکەینەەوە کە ئەو هێزانە بە پشت بەستن بە سوپرایزی ستراتیژی ئامادەی وەڵامی ڕووخێنەرن.

سەردار محەمەد پاکپووریش هۆشدخاریی دا ئەگەر جووڵەیەک لە دوژمنەوە ببینین، هێزی دەریایی سپا بە هەموو توانەوە وەڵام دەداتەوە. هەروەها وتیشی کە دوژمن لە مەعنەویەت و بوێری گیانفیداکانی ئێمە ترسی هەیە. ئەو لێدوانە لەسەر ڕۆڵی سپا لە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و وەڵامی خێرا بە ئەگەری سەربزێوی لە کەنداوی فارس جەخت دەکات.
ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن
ئەمیر سەرلەشکەر حاتەمی فەرماندەی گشتی ئەرتەشیش بە بەهرە وەرگرتن لە ئەزموونەکانی شەڕی 12 ڕۆژە جەختی کرد و وتی: ئەبێ ئەزموونەکانی شەڕی 12 ڕۆژە بە قەد 12 ساڵ کەڵکی لێوەربگرین و دوژمن بخەینە ژێرر چاوەدێریەوە هەتا هەڵەکەی بە توندی وەڵام بدەینەوە. هەروەها وتی کە بۆ بەرگری لە ئێران یەک چرکەش گومان ناکەین.

ئامادەیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی یەکلایی بە هەڕەشەکانی دوژمن
ئەمیر عەزیز نەسیرزادەش لە لێدوانێکدا وتی کە ئەبێ بەردەوام ئامادەییمان هەبێت و خەڵک نابێت بچنە ژێر کاریگەری ئۆپراسیۆنی دەروونی دوژمنەوە و ئامادەی شەڕی سەپێندراوی دوژمنین.


کاریگەریەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و بەرچاوگەی داهاتوو

ئەو لێدوانانەی کۆمەڵێک لە فەرماندەکان، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزیە بەردەوامە ناوچەییەکان، پەیامێکی یەکلایی بۆ ڕێگری لە دووپات کردنەوەی سەربزێویەکانە. لاواز بوونەوەی ئیسرائیل کە دوای شەڕی 12 ڕۆژە خێرا بووەتەوە دەتوانێت هەلێک بێت بۆ ئێران هەتا یەکگرتووییە ناوچەییەکان لەگەڵ بەرەی بەرخۆدان تۆکمە بکاتەوە. لە دۆخێکدا کە دوژمنان بەدوای کەڵکوەرگرتن لە لاوازیە کاتیەکانن، ئەو ئامادەییە کە فەرماندەکان ڕایانگەیاندووە دەتوانێت هۆکاری سەرەکی بۆ پاراستنی ئاشتی سەقامگیر بێت.

News ID 57153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha