ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: چالاکییە دیپلۆماتیکییەکان لە دیمەشق، لە ڕۆژانی ڕابردوو پەرەی سەندووە و تەوەرەکەی، دیداری ئاستی باڵای ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا لەگەڵ وەفدەکانی "ئیدارەی خۆسەری کوردی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا" و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی "تام باراک(ڕاسپاردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا) و دەریاوان "برێد کۆپێر"فەرماندەی ئەرکانی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریلا(سێنتکام)یە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، لەیەنەکان لەو دیدارانەدا تەرکیزیان لەسەر ڕاپەڕاندنی "ڕێککەوتنی 10ی مارچ" لە نێوان دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)ـه کە واشنتۆن بۆ ڕاپەڕاندنی خێرای تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی گوشار دێنێت.
هەڵبەت پرسی ئاگربڕ لە باکوور، چوارچێوەی ئەمنی و ئیداریی، شێوەی دابەشکاریی داهاتی نەوتی و داهاتووی سیستەمی ناوەندسڕینەوە لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی و سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی گشتیی سووریا لەو دانیشتنانە لێکدەدرێنەوە.
پێشکەوتی کەم لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتن
سینەم محەمەد نوێنەری ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا ە واشنتۆن لە لێدوانێک بۆ "شرق الاوسط" بە ئاماژە بە پێشکەوتی کەمی کۆمیتە هاوبەشەکان، وتی: گەڕانەوە و پاراستنی ئاوارەکان هێشتاش بەبێ گەڕەنتی ماوەتەوە و گرووپگەلی سەر بە دەزگای ئەمنیی سووریا، بەردەوامن لە هەڵسوکەوتی نائاساییان.
لە بەرامبەردا ئەیمەن عەبدولنعوور، شرۆڤەکار و ڕۆژنامەنووسی سووری-ئەمریکی، خاوبوونی ڕەوتی ڕێککەوتنەکە بردەوە سەر، سەرلێشێواویی ئەمریکا و ڕایگەیاند: تام باراک نەیتوانیوە لە نێوان پاڵپشتی لە ئیدارەی خۆسەر و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی دیمەشق هاوکێشەیەک دروست بکات و سەفەری ئەم دوایەی ئەو هەوڵێک بۆ پاراستنی ڕێککەوتن بەر لە کۆتایی پاڵپشتیی ئەمریکا.
ناڕەزایەتی ئەمریکا و وەستانی پاشەکشێی هێزەکان
جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە یادداشتێکدا بۆ توێژینگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک، بە ئاماژە تووڕەیی واشنتۆن لە دیمەشق و هەسەدە بۆ دواخستنی ڕێککەوتنەکە، وتی: وەستانی کاتیی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، بە هۆی نیگەرانیی واشنتۆن لە داڕمانی سەقامگیریی لاواز و شكێنەری ئەو وڵاتە بووە و سەفەری ئەمدواییەی باراک و کوپێر بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەربەستەیە.
ئاوێتەکاریی سەربازی؛ دژوارترین هەنگاو
ڕاپۆرتەکان لە دانیشتنی دیمەشق باس لەو دەکەن کە هەستیارترین تەوەری گفتوگۆکان، ئاوێتەکاریی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریایە و سینەم محەمەد جەختی لەو کرد: ئەو پرسە بە بڕیاری بەپەلە چارەسەر ناکرێت، چونکە هەسەدە پێکهاتووە لە یەکینەی ژنان و هێزە خۆجێیە جۆراوجۆرەکان کە بەشێکە لە شوناسی ناوچەیی.
وتیشی: ئێمە خوازیاری تەڤڵبوون بە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریاین، بەڵام بەپێی گەڕەنتیی ڕوون و بە پاراستنی تایبەتمەندییە خۆجێیەکان.
لە بەرامبەردا عەبدولنعوور، دەڵێ: دیمەشق ئاوێتەکاریی سەربازی بە ئاسانترین قۆناغ دەبینێت و ئەحمەد شەرع بە هەنگاوێکی متمانەسازی لێک دەداتەوە، بەڵام هەسەدە پێداگرە کە بەر لە ئاوێتەکاری، پرسە مەدەنی و ئابوورییەکان چارەسەر بکرێن. بەمجۆرە هەر دوو لا نامتمانەییەکی قووڵیان هەمبەر بە یەکتری هەیە و دیمەشق دواخرانی ئەو بڕیارە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەریی خۆی دەبینێت و کوردەکان لە بابەتی لەدەستدانی سەربەخۆیی ئیداری و ئەمنیی خۆیان نیگەرانن.
ناوەندسڕینەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان
سینەم محەمەد لەبارەی پرسی ناوەندسڕینەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان وەک تەورە گرینگەکانی تری دانوستانەکان، لای وایە کە ڕێگەچارەکان دەبێ سیاسی و پشتئەستوور بە سیستەمێکی لامەرکەزی بن و نەبوونی گەڕەنتیی ئەمنی لەوبارەیەوە بۆتە هۆی خۆدزینەوەی کەمینەکانی شێخ مەقسووف و درۆزییەکانی سوەیدا لەچەکدانان و ئاوێتەبوونەوەی ئیدارەگەلی خۆجێی.
عەبدولنعوورش پرسی لامەرکەزییەت، لە نێوان مەیلی ئەمریکا بۆ چارەسەریی پەیتایی قەیرانەکان و ترسی دیمەشق لە لاوازبوونی کۆنتڕۆڵی ناوەندیدا هەڵپەسێراوە و واشنتۆن ئەگەرچی خوازیاری پاراستنی یەکڕیزی لە سووریایە، بەڵام دەشزانی پێکهاتەی ئێستاکە دیمەشق بەبێ ڕیفۆڕمی بنەمایی توانای درێژەدانی نابێت.
جەیمز جێفریش، دان بەوەدا دەنێت کە یەکگرتوویی سووریا پێشمەرجی گەڕانەوەی ئەو وڵاتە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و هوشدار دەدا کە دواخستنی ڕیفۆڕمی سیاسی و ئیدارە، دەبێتە هۆی دابەشبوونی ئەو وڵاتە.
ڕۆڵی تورکیا و کەمبوونەوەی دزەی ئەمریکا
جێفری لە بەشێکی تر لە یادداشتەکەیدا دەڵێ: ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵات کە لەخۆ گری سەرچاوە نەوتی و زەوییە بەپیتەکانی سووریایە، بۆ سەقامگیریی وڵاتە گرینگن و تورکیا کە بە نیگەرانییەوە پەیجووری ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکەیە و درێژەی پڕچەکێتی هەسەدە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەزانێت، هاکا تاقەتی بەسەر چێت.
ئەوەی جێفری باسی دەکات، مەترسییەکی گرینگە دوای کشانەوەی یەکجاریی ئەمریکا لە سووریا و تەنیا مانەوەی هەسەدە لەگەڵ ئەکتەرانێکی وەک تورکیا، چونکە کارناسان جەخت کە پێداگریی ترامپ بۆ داخستنی دۆسیەی سووریا و تەرکیزی لەسەر پلانی ئاشتی ناوچەیی لە ژێر ناوی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم، دەکەن.
مەترسیی بۆشایی هێز و گەڕانەوەی ناسەقامگیری
بەرپرسانی کوردی سووریا نایشارنەوە کە واشنتۆن زیاتر بەدوای پێشگری لە تەشەنەی شەڕ و پێکدادانە و زۆر مەیلی لە داسەپاندنی ڕێگەچارەی سیاسی نییە و لە ئەگەری کشانەوەی بەپەلەی ئەمریکا لە سووریا بەبێ گەڕەنتییەک بۆ ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە، وڵات دیسان دەگەڕێتەوە سەر دۆخی شکێنەری پێشووی و دزەی ڕووسیا و تورکیا و وڵاتانی تر.
جەیمز جێفری بەڵام جەخت لە هاندانی کوردەکان بۆ هەنگاوی متمانەساز لە لایەن واشنتۆنەوە و پێشنیار دەکات:
ـ کشانەوەی هێزی ناخۆجێی بە تایبەت ئەندامانی پەکەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا،
ـ فەرمیکردنی ڕێککەوتە نافەرمییەکان لەگەڵ دیمەشق لەبارەی گواستنەوەی نەوت.
ـ ڕادەستکردنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان بە دەوڵەتی ناوەندی بە گەڕەنتیی درێژەی ئامادەکاریی سەربازی ئەمریکا،
ـ خێرایی بەخشین بە دانوستانەکان لەبارەی گەڕاندنەوەی پارێزگا زۆرتر عەرەبنشینەکانی وەک دیرەزور و ڕادەستکردنیان بە ئیدارەی دیمەشق.
ـ دیمەشقیش بۆ متمانەدان بە کوردەکان هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرێت لە بواری پەروەردە، ئاسایش و ئیدارەت گشتگیر.
Your Comment