بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدجەعفەر قایمپەنا، جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سیاسەتەکانی دەرەوەی دەوڵەت، ڕوونی کردەوە: سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەت لە چوارچێوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتماندا ڕێکدەخرێت و پاش پشتڕاستکرانەوەی لە لایەن ڕێبەری ئێرانەوە، ڕادەپەڕێندرێت.
قایمپەنا هەروەها لەبارەی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ، ڕایگەیاند: بەئیزنی خودا شەڕ ڕوو نادا و بەدووری دەبینم کە دوژمن بیەوێ شەڕ دووپات بکاتەوە، چونکە چارەنووسێک باش چاوەڕێی ناکات و ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی.
Your Comment