بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنی یەدیعوت ئاحارنوت لە وتارێکدا لە نووسینی یوسی یهوشع هەواڵنێر و شرۆڤەکاری زایۆنی نووسی کە لەوانەیە هەڵە تێگەییشتن لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دوای کارا بوونەوەیی سناپباک ، ببێتە هۆی ڕوودانی دووبارەی شەڕ.
ناوبراو زیادی کرد کە بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسێکی ئیسرائیلی هیچ ناڕوونیەک لە ئەو خاڵەدا بوونی نییە کە ئێران هەر هێزێکی گەورەی ناوچەکەیە. بە نووسراوی ئەو ڕۆژنامە لە ئێستادا هیچ جێگرەوەیەک بۆ دەسەڵاتی ئێران بوونی نییە و ئەو دەسەڵاتە هەر هەیە.
یوسی یهوشع بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەرەڕوو بوونەوەیەکی دیکە هەیە، وتی کە تێلاڤیڤ ئەبێ ئامادە بێت و ئێرانییەکان جیدی بگرێت چونکوو مووشەکی زۆریان هەیە و بەرنامەی ئەتۆمیەکەشیان بەتواوەتی لەناو نەچووە.
هەواڵنێری ئیسرائیلی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران بەدڵنیاییەوە هێزێکی گەورەی ناوچەکەیە، دانی پێدانا کە ئێران مووشەکی بەهێزی زۆری لەبەردەستە، بۆیە تێلاڤیڤ ئەبێ وشیار بێت.
News ID 56981
Your Comment