AP ١٤٠٤ خەرمانان ٣١ ٢٠:٠٨

وەزیری دەرەوەی ئێران: سناپباک چالاک بکرێت، ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: سناپباک چالاک بکرێت، ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر میکانیزمی سناپباک جێبەجێ بکرێت، ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پووچەڵ دەبێتەوە و ئێران بەو پێیە وەڵامی دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتن بە نیۆیۆرک بۆ بەشداری کردن لە ٨٠ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی:
ئەمڕۆ چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دوو قۆڵیم دەبێت، یەکێک لەوانە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت.

هەروەها لەگەڵ گرۆسی سەبارەت بە دوایین دۆخی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ڕێککەوتنی هاوکاریی ئێران و ئاژانس و پرۆسەی سناپباک کە لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە دەچێت، کۆدەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: من لێرەم بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی کە ماوە بۆ ڕاوێژکاری دیپلۆماسی بەکاربهێنم بۆ ئەوەی چارەسەرێک هەڵبژێردرێت؛ ئەگینا ڕێگای نەتەوەی ئێران ڕوونە و لەسەر ڕێگای خۆمان بەردەوام دەبین.

بەڵام ئێمە پێمان وایە بەرژەوەندی ناوچەیی داوا دەکات کە چارەسەری دیپلۆماسی بدۆزرێتەوە و ئێمەش بە تەواوی ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەین.

News ID 56901

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha