AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٣ ٠٩:٥٨

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەیاننامەی گرووپی حەوت بێ بنەما و چەواشەکارییە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەیاننامەی گرووپی حەوت بێ بنەما و چەواشەکارییە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەی ئەندامانی گرووپی حەوت و هاوبەشەکانیان سەبارەت بە ئێران بێ بنەما و چەواشەکاری وەسف کرد و ئیدانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا پاگەندەکان لە بەیاننامەی هاوبەشی ئەندامانی گرووپی حەوتی بێ بنەما، نابەرپرسیارانە و چەواشەکارانە وەسف کرد و ئیدانەی کرد.

گەڵاڵەی تۆمەتە بێ بنەماکان لە دژی پارێزەرانی ئاسایشێ نەتەوەیی ئێران بەلاڕێ بردنی ئاشكرای ڕاستییەکان و چەواشەکاری ئەو وڵاتانەیە کە بە هەڵسوکەوتی نایاسایی و ناسەقامگیرکەری خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان بەتایبەتی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، بووەتە هۆی پەرەسەندنی یاساشکێنی و چڕ بوونەوەی نائەمنی.

هەروەها هاتووە کە دەرکردنی بەیاننامە کە دژی ئێران ئامانجێکی جگە لە بەلاڕێ بردنی ڕای گشتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل و هاودەستی نووسەرانی ئەو بەیاننامە لە کۆمەڵکوژی نییە.


News ID 56788

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha