AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٢ ١٢:٢٨

هێرشی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر دیمەشق و شوێنە ئایینییەکان

هێرشی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر دیمەشق و شوێنە ئایینییەکان

سەرچاوە ئاگادارەکان لە چڕ بوونەوەی هێرشەکانی سەر بە جۆلانی بۆ سەر پێتەختی سووریا و شوێنە ئایینەکان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادرەکان ڕایانگەیاند کە هێرشی هێزەکانی سەر جۆلانی بۆ سەر 9 ناوچەی نیشتەجێی لە ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری دیمەشق لە سێ مانگی ڕابردوو چڕ بووەتەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد هێرشی تیرۆریستەکانی سەر بە خۆلانی بە ئامانجی دەرکردنی خێڵە جیاوازەکان بەتایبەتی عەلەوییەکان لە ئەو ناوچانە و جێگیر کردنی بنەماڵەکانی خۆیان ئەنجام دەدرێت.

ئەوان ڕوونیان کردەوە کە ئەو تیرۆریستانە هەوڵی ڕفاندنی ئەندامانی بنەماڵە سووریاییەکان یان کردنە ئامانجیان لە پاڵ هێرش بۆ سەر شوێنە ئایینەکان دەدەن.

News ID 56779

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha