AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ١٦:١٨

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: جیهانی نوێ بە میحوەریەتی جیهانی ئیسلام پێک دێت

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: جیهانی نوێ بە میحوەریەتی جیهانی ئیسلام پێک دێت

سەردار پاسدار سەید یەحیا ڕەحیم سەفەوی وتی: هیندسەی سیستەمی نوێی جیهانی لەسەر بنەمای چەند ڕەهەندی و چەند جەمسەری دەسەڵات پێک دێت کە یەکێک لە ئەو هێزانە سەرهەڵدانی هێزی جیهانی ئیسلامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار پاسدار سەید یەحیا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانێکدا وتی: جیهانی ئیسلام بە حەشیمەتی یەک ملیار و هەشتسەد ملیۆن موسڵمانەوە لە 57وڵاتدا پێک هاتووە و نزیک بە 68 لەسەدی سەرچاوەکانی وزەی نەوت و گازی جیهانیان هەیە و خەریکە هێزێک پێک دەهێنێت و سەرەڕای یەکڕیزی گەلان و سەرزەوینەکانی خۆیان، ئەو وڵاتە ئیسلایانە دەتوانن ببنە جەمسەرێک لە ئاستی جیهاندا.

بۆیە ئەبێ سەرەتا هێزێکی ناوچەیی پێک بێت، بۆ نموونە لە باکووری ئەفریقا بە سەرۆکایەتی میسر، لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە سەرۆکایەتی ئەندونیزیا و لە ڕۆژاوی ئاسیا وڵاتانی ئێران، عەرەبستان و تورکیا دەتوانن هێزێکی ناوچەیی پێک بهێنن.
وەکوو مامۆستای ژێئۆپۆلیتیک لەسەر ئەو باوەڕەم کە هیندسەی سیستەمی نوێی جیهانی بە پێی پێکهاتنی چەند ڕەهەندی و چەند جەمسەری دەسەڵات کە یەکێکیان سەرهەڵدانی هێزی جیهانی ئیسلامە و هەر لە ئەم کۆبوونەوەگەلەوە دەست پێدەکات.
News ID 56736

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha